یەکێک لەو سێ منداڵەی لە لایەن باوکیان سووتێندران گیانی لەدەستدا

مامی منداڵه‌كان بۆ كوردستان 24 ده‌دوێت

K24 - دهۆك:

یەکێک لەو منداڵانەی کە دوێنێ لە گوندێکی سەر بە قەزای ئاکرێ باوکیان ئاگری تێبەردابوون، بەیانی ئەمڕۆ لە نەخوشخانەی فریاكه‌وتنی دهۆك گیانی لە دەستدا.

(ماهر نزار)ی پێنج ساڵان، رێژه‌ی سووتاوییه‌كه‌ی 40% بووه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌مڕۆ گیانی له‌ ده‌ستدا.

به‌ گوێره‌ی گوته‌ی كه‌سوكاره‌كه‌ی، وێڕای ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری پێویستییان بۆ كراوه‌، به‌ڵام ماهیر گیانی له‌ده‌ستدا.

له‌ باره‌ی ته‌ندرووستی دوو منداڵه‌كه‌ی دیكه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێكیان ته‌ندرووستی جێگیره‌، به‌ڵام منداڵه‌ گه‌وره‌كه‌ی باش نییه‌ و ئێستا له‌ ژێر چاودێری پزیشكاندایه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ره‌وشی باوكه‌كه‌ش، رایده‌گه‌یه‌نێت، كێشه‌ی ده‌روونی هه‌یه‌ و ده‌ستیشی سووتاوه‌ و ئێستا ده‌ستگیركراوه‌ و هه‌ست به‌ په‌شیمانی ده‌كات.

 

ا. م