پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه: گله‌ييمان له حكومه‌تى عه‌بادى هه‌يه
داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين، رێككاره‌كانى بوون به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكه‌ن
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
له مه‌راسيمى سييه‌مين ساڵيادى تاوانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه‌دا، پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه، عه‌لى عوسمان رايگه‌ياند، "داوا له حكومه‌تى عێراق ده‌كه‌ين، رێككاره‌كانى بوون به پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه ته‌واو بكه‌ن".
گوتيشى: "به ناوى پێنج هه‌زار شه‌هيده‌وه داوايان لێده‌كه‌ن كارى جدى بكه‌ن بۆ كاراكردنى بڕيارى ژماره 568ى رۆژى 31ى 12ى 2013ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زيران، كه بڕيار دراوه له‌سه‌ر كاركردن بۆ ناساندنى هه‌ڵه‌بجه وه‌ك پارێزگايه‌كى سه‌ربه‌خۆ".
هه‌روه‌ها روويكرده نوێنه‌رى سه‌رۆك وه‌زيرانى عێراق و گوتى: "هه‌ڵه‌بجه‌ييه‌كان گله‌ييتان لێده‌كه‌ن له پاى خه‌مسارديتان له هه‌مبه‌ر هه‌ڵه‌بجه. ئێوه به ته‌واوكردنى رێككاره‌كانى به پارێزگابوونى هه‌ڵه‌بجه ده‌توانن دڵى كه‌سوكارى شه‌هيدان خۆش بكه‌ن".
پارێزگارى هه‌ڵه‌بجه گوتيشى: "به ته‌واوكردنى رێككاره‌كانى به نێوده‌وڵه‌تيكردنى مه‌رزى ته‌وێڵه، هه‌ڵه‌بجه ده‌كه‌ينه شارێكى پڕ جووڵه‌ى ئابوورى و بازرگانى له داهاتوودا".
ناوبراو سوپاسى كۆمارى ئيسلامى ئێران و شاندى وڵاتانى به‌شداربووى مه‌راسيمه‌كه‌شى كرد و دووپاتيكرده‌وه، كه هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان بوونه‌ته لانكه‌ى ژيان و ئاوه‌دانى و خه‌ڵك له دوورى سه‌دان كيلۆمه‌تره‌وه سه‌ردانى هه‌ورامان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى جوانى سرووشت و ئه‌ندازه‌ى ته‌لارسازى و شارستانييه‌تى ناوچه‌كه ببينێت.