وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيدان: به‌غدا هيچ قه‌ره‌بوويه‌كى قوربانيانى كيميايبارانى نه‌كردووه‌ته‌وه
جێگه‌ى نيگه‌رانيمانه كه تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هيچ قه‌ره‌بوويه‌كى ماددى قوربانييه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه
K24 – هه‌ڵه‌بجه:
ئه‌مڕۆ سى ساڵ به‌سه‌ر تاوانى كيميايبارانى هه‌ڵه‌بجه تێده‌په‌ڕێت و به‌و بۆنه‌يه‌وه له هه‌ڵه‌بجه مه‌راسيمێكى يادكردنه‌وه سازكرا و تێيدا وه‌زيرى كاروبارى شه‌هيد و ئه‌نفالكراوان مه‌حمود ساڵح له وته‌يه‌كدا رايگه‌ياند، جێگه‌ى نيگه‌رانيمانه كه تا ئێستا حكومه‌تى عێراق هيچ قه‌ره‌بوويه‌كى ماددى قوربانييه‌كانى نه‌كردووه‌ته‌وه.
گوتيشى: "له ماده‌ى 132ى ده‌ستوورى عێراقدا، حكومه‌ت پابه‌ند كراوه به قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ى قوربانيان، بۆيه داوا ده‌كه‌ين حكومه‌ت ئه‌و مادده‌يه جێبه‌جێ بكات".
هه‌روه‌ها گوتى: "له 2014ه‌وه تا ئێستا به هۆى كێشه‌ى داراييه‌وه نه‌مانتوانيوه وه‌ك پێويست خزمه‌تى كه‌سوكارى شه‌هيدان بكه‌ين".