رزگاربووانی كیمیابارنی هه‌ڵه‌بجه له ئه‌ڵمانیاوه چیرۆكی كاره‌ساته‌كه‌ی شاره‌كه‌یان ده‌گێڕنه‌وه
"دیمه‌نه‌كانم له‌به‌ر چاوه و هه‌میشه وه‌ك درامایه‌ك له‌هزرمدایه كاتێك به‌ر له رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ هاووڕێكانم وازیم ده‌كرد و ده‌چوومه قوتابخانه... زۆربه‌یان له‌كاره‌ساته‌كه‌دا شه‌هید بوون"
K24- هه‌ولێر:
بەشێک لەو هاووڵاتیانەی هەڵەبجە کە ئێستا لە ئەڵمانیا نیشتەجێن باسی ساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و شەهیدبوونی کەسوکارەکانیان دەکەن و، دەڵێن هەرگیز کارەساتی کیمیابارانکردنی شارەکەیان لە دڵ و دەروونیان دەرناچێت و بەردەوام ئازاریان دەدات.
خانم كوێستانیش یه‌كێكه له‌و هاووڵاتیانه‌ی كه خاوه‌ن 3 شه‌هید و 4 برینداره، باسی ئه‌وه ده‌كات، كه چۆن دوای 3 مانگ له رووداوه‌كه چاوی به خانه‌واده‌كه‌ی كه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر هاووڵاتییه‌كی هه‌ڵه‌بجه چیرۆكی جیاوازای هه‌یه و به‌و جۆره باسی رووداوه‌كه ده‌كات، كه خۆی تێدا وه‌ك ئه‌كته‌رێك بینیوه، زمكان عه‌زیز، هاووڵاتییه‌كی دیكه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یه، له یاده‌وه‌ری 30 ساڵه‌ی كیمیابارانی شاره‌كه‌یدا به حه‌سره‌ته‌وه باسی رووداوه‌كه ده‌كات.
ده‌گوترێت كه هه‌ر هاووڵاتییه‌كی زیندووی هه‌ڵه‌بجه، له قیامه‌تێك نه‌جاتی بووه، حه‌مه عه‌لیش كه خه‌ڵكی هه‌ڵبه‌جه‌یه و رووداوه‌كه له هزریدا هه‌ر به زیندوویی ماوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: دیمه‌نه‌كانم له‌به‌ر چاوه و هه‌میشه وه‌ك درامایه‌ك له‌هزرمدایه و هه‌رگیز له‌بیریان ناكه‌م، كاتێك به‌ر له رووداوه‌كه له‌گه‌ڵ هاووڕێكانم وازیم ده‌كرد و ده‌چوومه قوتابخانه، به‌ڵام زۆربه‌یان له‌كاره‌ساته‌كه‌دا شه‌هید بوون.
بریندارانی هه‌ڵبه‌جه، هیچ كاتێك برینه‌كانیان سارێژ نابن، چونكه وه‌ك خۆیان باسی لێوه‌ده‌كه‌ن، كاره‌ساته‌كه ئاوێته‌ی خوێن و شاده‌ماری جه‌سته‌یان بووه و، پسپۆرانی ئه‌ڵمانیاش تائێستا نه‌یانتوانیوه چاره‌سه‌رێك بۆیان بدۆزنه‌وه.
له به‌ره‌به‌یانی 16ی مارسی ساڵی 1988، به فه‌رمانی عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید، ناسراو به عه‌لی كیمیایی، چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی رژێمی رووخاوی به‌غدا به بۆمبی كیمیایی هێرشیان كرده سه‌ر شاری هه‌ڵبه‌جه و، به‌و هۆیه‌وه زیاتر له 5 هه‌زار هاووڵاتی بێتاوانی كورد شه‌هید بوون و، به هه‌زارانی دیكه‌ش بریندار بوون، تائێستاش زۆربه‌یان به برینه جه‌سته‌یی و ده‌روونییه‌كانیانه‌وه ده‌ناڵێنن، تاوانه‌كه‌شیان ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌بوو كه كورد بوون.
H.B