دادگایی كردنی ده‌میرتاش دواخرا
ھەدەپە: دادگا ھەیە بەڵام دادوەر و مافناس نینە
K24 - ھەولێر
دۆسیه‌ی دادگایكردنی سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش، هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ 16 نیسان دواخرا. لەوبارەوە سەزای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی هه‌ده‌په رایدەگەیەنێت، ته‌واوی دادوه‌ران و داواكاری گشتی بوونه‌ته فه‌رمانبه‌ری ده‌سه‌ڵات.
سەزای ته‌مه‌لی، هاوسه‌رۆكی گشتی هه‌ده‌په رایگەیاند: "ماوەیەك لەمەوبەر ھاوسەرۆكانی پێشووی ھەدەپە سەلاحەدین دەمیرتاش و سری سورەییا ئۆندەر، دادگایی كران، بەداخەوە كەس گوێ لە گوتەكانیان ناگرێت، راستە دادگا و ھۆڵی دادگاییكردن لە توركیا ھەیە، بەڵام دادوەر و مافناس نینە، ھەموویان فەرمانبەری حكوومەتن و سەربەخۆ نین".
دوایین دانیشتنی دادگا بۆ دادگاییكردنی دەمیرتاش لە 14/2/2018 لە ئەنقەرەی پایتەختی توركیا لە رێوشوێنێكی توندی ئەمنی بەڕێوەچوو، كە ژمارەیەكی زۆری ئەندام و لایەنگرانی ھەدەپە لەبەردەم دادگا كۆبوونەوە.
له 4/11/2016، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش و فیگه‌ن یوكسهكداخ، هاوسه‌رۆكانی پارتی دیموكارتی گەلان (هه‌ده‌په) له‌گه‌ڵ 11 په‌رله‌مانتاری دیكەی پارتەكەیان به تۆمه‌تی ھاوكاریكردن و بانگەشەكردن بۆ پەكەكەدهستگیركران.
ھ.م