دایكی كریستیانۆ به‌ شێوازێكی تایبه‌ت له‌سه‌ر كوڕه‌كه‌ی هاته‌ ده‌نگ

دایكی كریستیانۆ به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م وێنه‌یه‌ هه‌ستی خۆی بۆ كوڕه‌كه‌ی ده‌ربڕیوه‌

دایكی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ ئینستاگرام به‌ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی و كوڕه‌كه‌ی، هه‌ستی خۆشی خۆی بۆ كریستیانۆ ده‌ربڕی.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ له‌ 2018 ریمۆنتادای به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كانی خۆی كردووه‌ و له‌ كۆی 13 یاری رابردوو، 21 گۆڵی كردووه‌.

كریستیانۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، ئێستا ته‌نیا به‌ 3 گۆڵ له‌ دوای لیۆنێل مێسییه‌ كه‌ به‌ 25 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی ئه‌م وه‌رزه‌ی لالیگای گرتووه‌.

دایكی كریستیانۆ وێنه‌یه‌كی خۆی و كوڕه‌كه‌ی له‌ ئینستاگرام بڵاو كردۆته‌وه‌ كه‌ تێیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كریستیانۆ 13 یاری 21 گۆڵی كردووه‌ و نووسیویه‌تی: ئه‌م كاره‌ كوڕه‌ ته‌مه‌ن 33 ساڵه‌كه‌م كردوویه‌تی.

ئه‌م وێنه‌یه‌ دۆلۆریسی دایكی كریستیانۆ له‌ ئینستاگرام بڵاوی كردۆته‌وه‌
ئه‌م وێنه‌یه‌ دۆلۆریسی دایكی كریستیانۆ له‌ ئینستاگرام بڵاوی كردۆته‌وه‌