داعش هێرشی كرده سه‌ر گوندێكی رۆژئاوای كه‌ركووك
له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی
K24- هه‌ولێر:
سایتی "غه‌د پرێس" له سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی شاری كه‌ركووك بڵاویكرده‌وه، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی داعش هێرشیان كردۆته سه‌ر گوندێكی رۆژئاوای ئه‌و شاره و له هێرشه‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی بوونه‌ته قوربانی.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه راشیگه‌یاندووه، "چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه بازگه‌یه‌كی وه‌همییان له نزیك گوندی حلێواتی سه‌ر به ناحیه‌ی زاب له رۆژئاوای كه‌ركووك داناوه، 2 هاووڵاتی ئه‌و گونده‌ی كوشتووه و 3ی دیكه‌شی بریندار كردووه".
جه‌ختیشی كرده‌وه، "كاتێك خه‌ڵكی گونده‌كه گوێبیستی ده‌نگی ته‌قه‌كه‌ی چه‌كدارانی داعش بوون، چوونه‌ته شوێنی ته‌قه‌كردنه‌كه و توانیویانه كوژرا و برینداره‌كان بگوازنه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ركووك"، گوتیشی: "دوای هێرشه‌كه چه‌كداره هێرشبه‌ره‌كان بۆ شوێنێكی نادیار رایانكردووه".
جێگای ئاماژه‌یه، دوای رووداوه‌كانی 16ی ئوكتۆبه‌ر و هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق بۆ ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، تادێت هێرش و كرده‌وه‌كانی چه‌كدارانی داعش له كه‌ركووك روو له زیادبوون ده‌كات و، رۆژانه چه‌ندین كه‌س له ریزه‌كانی سڤیل، هێزه ئه‌منییه‌كان و لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌بنه قوربانی.
H.B