دوایین زانیاری له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی فڕۆكه‌خانه‌ی سلێمانی
روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - سلێمانی:
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، له باره‌ی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له فڕۆكه‌خانه‌كه، روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاوده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، كاتژمێر 1:30 خووله‌كی دواى نيوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ستپێده‌كاته‌وه.
به‌شی په‌یوه‌ندییه گشتبیهکان و راگه‌یاندنی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی، رایده‌گه‌یه‌نێت، به گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ی له‌لایه‌ن هێڵی ئاسمانی عێراقیه‌وه بۆیان نێردراوه، بڕیاره كاتژمێر 1:30 خووله‌كی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20/3/2018، یه‌که‌مین گه‌شتی راسته‌وخۆ له فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانییه‌و به‌ره‌و عه‌مانی پایته‌ختی ئه‌رده‌ن ده‌ستپێبکاته‌وه.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوه، سه‌رجه‌م کۆمپانیاکانی دیكه له ئاماده‌کاری و رێکخستنه‌وه‌ی خشته‌ی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌کانن بۆ ئه‌وه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا، ده‌ست به گه‌شته‌كانییان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كه بكه‌نه‌وه.
به‌هۆی بڕیارێكی حكوومه‌تی عێراق، له 29/9/2017ه‌وه، گه‌مارۆ خرایه سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی و نزیكه‌ی پێنج مانگ و نیو گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كان راگیران.
دوای رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، له رۆژی 13ی ئاداری/ مارسی 2018، بڕیاردرا گه‌مارۆ له‌سه‌ر گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌سه‌ر هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه هه‌ڵبگیرێت و گه‌شته‌كان بۆ هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌كه ده‌ستپێبكه‌نه‌وه.
دوێنێ دووشه‌ممه 19/3/2018، یه‌كه‌م گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه ده‌ستی پێكرده‌وه و یه‌كه‌م فڕۆكه‌ی هێلی ئاسمانی فلای دوبه‌ی، گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌كه.
ا. م