مه‌سروور بارزانی: بۆ ده‌ربازبوون له گرفته‌كان و ئایینده‌یه‌كی باش پێویستمان به یه‌كڕیزییه
"نه‌ورۆز به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه"
K24 - هه‌ولێر:
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت: "ئه‌م جه‌ژنه نه‌ته‌وه‌ییه، بۆ ئێمه‌ی گه‌لی کورد مانا و تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، له‌لایه‌ک ده‌ستپێکی ساڵێکی نوێیه، له‌لایه‌کی دیکه‌شه‌وه به‌گژداچوونه‌وه‌ی سته‌م و به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و سه‌رفرازییه".
مه‌سروور بارزانی له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نوسیوویه‌تی: "گه‌لی کوردستان ئێستا به قۆناغێکی سه‌ختدا تێده‌په‌ڕێت، به خۆڕاگری و ئیراده‌ی ئه‌م خه‌ڵکه سه‌ربه‌رزه‌وه به‌رانبه‌ر هه‌موو ئه‌وسه‌ختیانه وه‌ستاینه‌وه، بۆیه خه‌ڵکه خۆڕاگره‌که‌مان شایسته‌ی رێز و سوپاسه".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "دڵنیایین ده‌رفه‌تی ده‌ربازبوون له‌و گرفتانه و دابینکردنی ئاینده‌یه‌کی باشترمان له پێشه، ئه‌وه‌ش به یه‌کڕیزی نێوماڵی کوردستان. له‌م روانگه‌یه‌وه، هیوادارم جه‌ژنی نه‌ورۆز ببێته ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ یه‌کڕیزی نێوان دڵسۆزان و تێکۆشه‌ران، له‌پێناو سه‌رخستنی ماف و داوا ره‌واکانی گه‌له‌که‌مان".
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، له په‌یامه‌كه‌یدا پیرۆزبایی ده‌كات و نوسیوویه‌تی: "سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و جه‌ژنی نه‌ته‌وه‌یی نه‌ورۆز، له خانه‌واده‌ی سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان، پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌کان، كارمه‌ندانی داموده‌زگاكانی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێم و گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م".