"زێدان پێیوایه مێسی له كریستیانۆ باشتره"
رۆژنامه‌نووسێك ناوی سه‌رجه‌م ئه‌و ئه‌ستێرانه ده‌خاته‌ڕوو كه مێسی به باشترینی مێژوو ده‌زانن
لویس مۆرا رۆژنامه‌نووس و ره‌خنه‌گرێكی وه‌رزشی ئیسپانیایه، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی قسه‌ی كردووه و دووپاتیان كردۆته‌وه كه مێسی له هه‌مووان باشتره.
رۆژنامه‌نووسه‌كه له بابه‌تێكدا كه له رادیۆ كۆپێ ئیسپانیا خستوویتهڕوو، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له زاری زینه‌دین زێدان و چه‌ند ئه‌ستێره‌ی دیكه بیستوویه‌تی كه مێسی باشترینی مێژووه.
رۆژنامه‌نووسه‌كه ده‌شڵێت: پێلێ، ماڕادۆنا، رۆناڵدینهۆ، لویس فیگۆ، گاری لینكه‌ر، جۆن تێری، فێردیناند و فرانز بێكنباوه‌ر و چه‌ندان ئه‌ستێره‌ی دیكه لای من جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه مێسی باشترنه له سه‌رجه‌م ئه‌ستێره‌كانی ئێستا و پێشوو.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیۆنێل مێسی هه‌ریه‌كه‌یان 5 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆریان بردۆته‌وه و له ماوه‌ی 11 ساڵی رابردوو كۆنترۆڵی خه‌ڵاته به كۆمه‌ڵ و تاكهكهسییهكانیان كردووه.