وه‌زیری به‌رگری عێراق پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كورد ده‌كات

له‌ رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه‌ پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز له‌ گه‌لی كورد ده‌كات

K24 - هه‌ولێر:

عیرفان ئه‌لحه‌یالی، وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌ گرته‌یه‌كی ڤیدیۆییدا، پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌ گه‌لی كوردستان و عێراق ده‌كات و هیوای خۆشگوزه‌رانی ئاسووده‌ییش بۆ گه‌لی كورد ده‌خوازێت.

وه‌زیری به‌رگری عێراق، گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ی به‌ شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت ناردووه‌ تا له‌ رێگه‌ی كوردستان 24ه‌وه‌، ئه‌و جه‌ژنه‌ له‌ گه‌لی كوردستان و عێراق پیرۆز بكات.

عیرفان مه‌حموود عه‌بدولغه‌فور ئه‌لحه‌یالی، له‌ دایكبووی ساڵی 1956ی قه‌زای حه‌دیسه‌ی سه‌ر به‌ پارێزگای ئه‌نباره‌ و له‌ پێكهاته‌ی سووننه‌یه‌، له‌ رۆژی 30 كانوونی دووه‌م/ یه‌نایه‌ری 2017، وه‌ك وه‌زیری به‌رگری عێراق، له‌ جێگه‌ی خالید عوبێدی ده‌ستنیشان كرا.