دانه‌غاز گرێبه‌ستێكی 10 ساڵی بۆ فرۆشتنی غاز له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد
هه‌ردوو كۆمپانیای دانه‌غاز و نه‌وتی هیلال به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر بۆ 125% زیاد ده‌كه‌ن
K24- هه‌ولێر:
هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی "دانه‌غاز و نه‌وتی هیلال" به نیازن له ساڵی 2018 به‌رهه‌مهێنانی غاز له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ڕێژه‌ی "125%" زیاد بكه‌ن. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، كۆنسۆرتیۆمى "پێڕڵپترۆلیۆم" كه له لایه‌ن هه‌ردوو كۆمپانیای ئیماراتی "نه‌وتی هیلال و دانه‌غاز"ـه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، گرێبه‌ستێكی "10" ساڵی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان واژوو كرد، به‌مه‌به‌ستی دابین کردن و فرۆشتنی بڕی غازی زیاده، كه بە نیازە ئه‌مساڵ دەست بە به‌رهه‌مهێنان بكات.
گرێبه‌سته‌كه له 30 كانونی دووه‌می 2018 له‌نێوان هه‌ریه‌ك له ئاشتی هه‌وارمی، وه‌زیری سامانه سرووشتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و مه‌جید جه‌عفه‌ر، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای نه‌وتی هیلال و پاتریك ئه‌ڵمان وارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌غاز واژوو كراوه.
مه‌به‌ست له‌و گرێبه‌سته بۆ زیادكردنی به‌رهه‌مهێنانی غازه له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ڕێژه‌ی 80 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژێكدا پێش كۆتایی 2018، له كاتێكدا كه ئێستا ڕۆژانه 305 ملیۆن پێ سێجا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت و، پرۆژه‌كه‌ش ئێستا خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، له ئابی ساڵی ڕابردوو، پێرڵ پترۆلیۆم له‌گه‌ڵ حكومه‌تی گه‌یشته چاره‌سه‌ری كۆتایی له گشت كێشه یاساییه‌كانی.
به‌گوێره‌ی گرێبه‌سته‌كه، ئه‌م فراوانكردنه لێدانی چه‌ند بیرێك له هه‌ردوو كێڵگه‌ی كۆرمۆر و چه‌مچه‌ماڵ و دروستكردنی پاڵاوگه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز و ده‌زگاگه‌لی ده‌رهێنانی شله‌كان له‌خۆ ده‌گرێت.
قۆناغی یه‌كه‌می فراوانكردنەکە بریتیە لە پرۆژه‌یەکی خێرای جێبه‌جێکردن، کە بڕیاره ئه‌مساڵ پێڕل پترۆلیۆم به‌رهه‌می ڕۆژانه‌ی غازی سروشتی و كۆندێنسه‌یت له كێڵگه‌ی كۆرمۆر به ڕێژه‌ی 125% زیاد بكات، به‌گوێره‌ی پلانه‌كه‌ش له دوو ساڵی داهاتوودا رێژه‌ی به‌رهه‌مهێنانی غاز له‌و دوو كێڵگه‌یه ده‌گاته 900 ملیۆن پێ سێجا له ڕۆژێكدا.
هه‌روه‌ها پێڕڵ پرۆگرامی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ هاوكاریكردنی خه‌ڵكی ناوچه‌كه به دابینكردنی پێداویستی قوتابخانه و چاره‌سه‌ركردنی ئاوی خواردنه‌وه و مۆلیده و سووته‌مه‌نی له‌ئستۆ گرتووه، به‌تایبه‌ت دابینكردنی كاره‌بای به‌رده‌وام بۆ گوندنشینانی ناوچه‌كه و دابین تیمی پزیشكی گه‌ڕۆك و سه‌نته‌ری چالاكی وه‌رزشی و كۆمه‌كی دارایی بۆ "1000" منداڵی بێ دایك و باوك له ناوچه‌ی چه‌مچه‌ماڵ.
وه‌به‌رهێنان له‌و پرۆژه‌یه تا ئه‌مڕۆ گه‌یشتۆته ملیارێك و 300 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی زیاتر لە 228 ملیۆن به‌رمیل هاوتای نه‌وت.
نزیكه‌ی 500 كارمه‌ندی هه‌میشه‌یی له‌و كۆمپانیایه كار ده‌كه‌ن، كه له 80% خه‌ڵكی كوردستانن و بڕیاره له داهاتوودا ئه‌و ژماره‌یه به‌رز بكرێته‌وه.
دانه‌غاز پێشتر ڕایگه‌یاندبوو كه پرۆگرامی خه‌مڵاندن تا ئه‌مڕۆ توانيوێتی بڕی 15 تریلیۆن پێ سێجا غاز و 310 ملیۆن به‌رمیل "كۆندێسه‌یت" یەدەگى سەلمێنراو بچەسپێنێت.
له‌مباره‌شه‌وه ئاشتی هه‌ورامی، وه‌زیری سامانه سروشتییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم گوتی: "هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌گه‌ری بوونی زیاتر له 200 تریلیۆن پێ سێجا یه‌ده‌گی غازی لێده‌كرێت و، حكومه‌تی هه‌رێمیش پابه‌نده به گێڕانی ڕۆڵێكی ئه‌رێنی له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی غاز و كاره‌با له عێراق و ناوچه‌كه".
مه‌جید جعفر، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری "نه‌وتی هیلال" و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێڕی كۆمپانیای "دانه‌غاز"ێش رایگه‌یاند: "گرنگی ئه‌م گرێبه‌سته‌ی فرۆشتنی غاز له‌وه‌دایه، كه بۆ ماوه‌ی 10 ساڵ به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌نگاونانه به‌ره‌و قۆناغێكی نوێی فراوانبوونی پرۆژه‌كان و زیادبوونی به‌رهه‌مهێنان، كه له ساڵانی داهاتوودا پێویستی به وه‌به‌رهێنانی زیاتر له 600 ملیۆن دۆلاری دیكه ده‌بێت، ئه‌مه‌ش بڕی به‌رهه‌مهێنان دوو ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا لێ ده‌كات. ئه‌و غازه‌ی كه دابینمان كردووه بووه هۆی پاشه‌كه‌وت كردنێكی زۆر گه‌وره له تێچووی سووته‌مه‌نی، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ستانداردی ژیان له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریه‌وه، ئه‌م كێڵگانه‌ش له‌سه‌ر ئاستی جیهان له جیهاندا لە ریزی پێشه‌وه‌ن.
لای خۆشییه‌وه پاتریك ئه‌ڵمان وارد، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری "دانه‌غاز" گوتی: "مایه‌ی شانازیه بۆ ئێمه و هاوبه‌شه‌كانمان له "پێڕڵ پترۆلیۆم" كه توانیومانه ببین به گه‌وره‌ترین وه‌به‌رهێن و به‌رهه‌مهێنه‌ر له سێكته‌ری غاز له هه‌رێمی كوردستان".
H.B