عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد

ھەفتەی داھاتوو تەرمی كۆچكردوو دەگاتەوە كوردستان

K24 - ھەولێر

عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى له‌ ته‌مه‌نى 79 ساڵیدا له‌ وڵاتى سوید كۆچی دواىیكرد.

موسا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى، هه‌واڵى ماڵئاوایى سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاكه‌یانى راگەیاند و بە كوردستان24 گوت: "هه‌ڤاڵ و كه‌سوكارى عه‌زیز شێخ ره‌زا، له‌ سویده‌وه‌ كار بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ته‌رمه‌كه‌ی ده‌كه‌ن بۆ كوردستان و رۆژی چوارشەممەی داهاتوو له‌ زێدى خوى له‌ ده‌ڤه‌رى رانیه‌ به‌خاك ده‌سپێردرێت".

 

ژیاننامەی عه‌زیز شێخ ره‌زا

عه‌زیز ره‌زا محه‌مه‌د، ناسراو به‌ شێخ عه‌زیز

ساڵى 1939 له‌ گوندى (باسه‌ره‌) ى سه‌ر به‌ قه‌زاى رانیه‌ى پارێزگاى سلێمانى له‌ دایكبووه‌.

ساڵى 1956 بووه‌ته‌ ئه‌ندامى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستان.

ساڵى 1959 روویكردۆته‌ وڵاتى چیكسلۆڤاكیا به‌ مه‌به‌ستى خوێندن و ساڵى 1966 ماسته‌رى له‌ ئه‌ندازیارى كاره‌با  به‌ده‌ستهێناوه‌.

ساڵى 1960 كارگێڕى رێكخراوى پارتى دیموكراتى كوردستان بووه‌ له‌ پراگ.

ساڵى 1962 له‌ ئه‌نجامى بۆردوومانى فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانى عێراق دایكى  به‌ناوى (زبێده‌  شێخ سه‌مه‌د) شه‌هید بووه‌.

ساڵى1967 په‌یوه‌ندى به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان كردووه‌ و بووته‌ به‌رپرسى به‌شى ته‌كنیكى ئێزگه‌ى ده‌نگى كوردستانى عێڕاق.

ساڵى 1970 بووته‌ كارگێڕى لقى 6ى ئه‌وروپاى پارتى دیموكراتى كوردستان.

ساڵانى 1971-1975 نوێنه‌رى پارتى دیموكراتى كوردستان بووه‌ له‌ به‌یروت.

ساڵى1999 به‌شدارى 18 مین كۆنگره‌ى فیدراسیۆنى كۆمه‌ڵه‌ كوردستانییه‌كانى سویدى كردووه‌.

عه‌زیز شێخ ره‌زا، دواى نسكۆى شۆڕشى ئه‌یلوول رووى كردووەتەته‌ وڵاتى سوید و ساڵى 1999 گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ كوردستانى ئازاد. ساڵى 2003 بووه‌ته‌ راوێژكارى سه‌رۆك بارزانى.

ساڵى 2005 بووته‌  سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى.

ساڵى 2010 مه‌دالیاى بارزانى نه‌مرى پێبه‌خشراوه‌.

رۆژى 21/3/2018 كۆچى دوایى كرد.

عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى- لەكاتی بەشداریكردنی لەبەرنامەی سەربازی ونی كوردستان24

موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی- عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى
موسا ئەحمەد، سەرۆكی دەزگای خێرخوازی بارزانی- عه‌زیز شێخ ره‌زا، سه‌رۆكى پێشووى ده‌زگاى خێرخوازى بارزانى
عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد
عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد
عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد
عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد
عه‌زیز شێخ ره‌زا كۆچى دوایى كرد