فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق داوای راگرتنی هێرشەکانی تورکیا دەکات
موسهننا ئهمین داوای له پهكهكه كرد بارهگاكانیان له گوند و ئاواییهكان دوور بخهنهوه
K24- ههولێر:
موسەننا ئەمین، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی عێراق، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە حکومەتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی عێراق کرد، هەوڵەکانیان بۆ راگرتنی کردە سەربازییەکانی تورکیا لە هەرێمی کوردستان بخەنەگەڕ.
موسهنا ئهمین داواشی لە پەکەکە کرد بارەگاکانیان لە گوند و ئاواییهكان دووربخەنەوە بۆ ئەوەی نەبێتە بیانوویەک بۆ تورکیا، بۆ ئەوەی هێرش بکاتە سەر باشووری کوردستان.
ئەمە لەکاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردوومانی فڕۆكەكانی توركیا بۆ سەر گوندەكانی دۆڵی باڵەییان، له سنووری ناحیهی قهسرێ، 4 ھاووڵاتی باشووری كوردستان شەهیدبوون.
H.B