له‌لایه‌ن "سه‌ركه‌وتی كوبه و پاسه‌وانه‌كانی" له چالاكوانێكی گۆڕان ده‌درێت
له گردی زه‌رگه‌ته‌ی مه‌كۆی سه‌ره‌كی گۆڕان له چالاكوانێك ده‌دریت
K24 - هه‌ولێر:
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، چالاكوانی گه‌رمیانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له‌لایه‌ن سه‌ركه‌وتی كوبه و پاسه‌وانه‌كانی، لێیده‌درێت.
سه‌باح عه‌لی قاره‌مان، له ئه‌كاونتی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك بڵاویكردووه‌ته‌وه، كه سه‌ركه‌وتی كوبه و كۆمه‌ڵێك له پاسه‌وانه‌كانی، له‌سه‌ر نووسین، به بۆكس و شه‌ق لێیانداوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشیان لێكردووه.
هه‌ر له‌و نووسینه‌دا رایگه‌یاندووه، به‌رپرسیارێتی گیانی ئه‌و له ئه‌ستۆی سه‌ركه‌وتی كوبه دایه و ده‌ڵێت: "پەنجەم خوێنێکی لێبێت سەرکەوتی کوبە لێی بەرپرسیارە".
لای خۆیه‌وه ره‌حمان غه‌ریب، رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، بۆ داكۆكیكردن له رۆژنامه‌نووسان، نووسی‌ویه‌تی: "یەكێكە لە چالاكوانە ناسراوەكانی گەرمیان لە توڕی كۆمەڵایەتی و هەندێ ماڵپەڕی كوردی پۆستی رەخنەیی بڵاودەكاتەوە، ئەم بەیانییە پەیوەندی پێوەكردم، پێی راگەیاندم كە نزیك یان لە ناو گردی زەرگەتە، لە لایەن پاسەوانی بەرپرسێكی ئەمنی گۆڕانەوە، پەلامار درواوە، توندوتیژی بەرامبەر كراوە".
رێكخه‌ری سه‌نته‌ری میترۆ، ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هەر كەسێك كە نووسینەكانی (صباح عەلی قارەمان)ی پێ باشە، یان جیاوازە لەگەڵیدا بە نووسین وەڵامی بداتەوە، ئاساییە، بەڵام ئاسایی نییە لەسەر جیاوازی بیركردنەوە و نوسین پەلامار بدرێت.
ره‌حمان غه‌ریب، ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وتانه به ناشارستانی و نامه‌ده‌نی وه‌سف ده‌كات و ده‌ڵێت: "بێ گومان بابەتەكە ئاڵۆزتر دەبێت كاتێك دەبیستی پەلامارو و هەڵسوكەوتە (ناشارستانی و نامەدەنی)یەكە لە گۆڕنخوازو و لە مەڵبەندی گۆڕانەوە بێت".
ا. م