كه‌ركووك.. پێنج چه‌كدارى حه‌شدى توركمانى له بۆسه‌يه‌كى داعشدا كوژران
ئه‌مشه‌و پێنج چه‌كدارى سه‌ر به ميليشياى حه‌شدى توركمانى كوژراوون.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌يه‌كى ئه‌منى له سنوورى پارێزگاى كه‌ركووكه‌وه، رايگه‌ياند، ئه‌مشه‌و پێنج چه‌كدارى سه‌ر به ميليشياى حه‌شدى توركمانى كوژراوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌يه روونيكرده‌وه، ئه‌و چه‌كدارانه سه‌ر به ليواى 16ى حه‌شدى شه‌عبى بوونه و سه‌رجه‌ميان توركمان بوونه و له رێگه‌ى نێوان حه‌ويجه و رياز له باشوورى كه‌ركووك كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعشه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، چه‌كداره توركمانه‌كان له ئۆتۆمبێلێكدا بوونه و كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ى داعشه‌وه.
كوژرانى ئه‌و پێنج چه‌كداره‌ى حه‌شدى توركمانى، دواى ئه‌وه دێت، ئه‌مڕۆ داعش هه‌واڵى گوله‌بارانكردنى هه‌شت چه‌كدارى ديكه‌ى هێزه ئه‌منييه‌كانى عێراقى بڵاوكرده‌وه.
پێش چه‌ند رۆژێكيش، 10 هاووڵاتى كه‌وتنه بۆسه‌ى چه‌كدارانى داعش له سه‌ر رێگه‌ى كه‌ركووك/ به‌غدا و به هۆى هێرشى داعشه‌وه كوژران.
سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ى مه‌ترسى داعش له ناوچه‌كانى باشوور و رۆژئاواى كه‌ركووك و سنوورى به‌رزاييه‌كانى حه‌مرين، بووه‌ته جێى باسى ناوه‌نده ئه‌منييه‌كان.
حكومه‌تى عێراق له 27ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2017دا سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى به‌سه‌ر داعشدا راگه‌ياندبوو، به‌ڵام وه‌ك زانيارييه ميدياييهكان ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، تا ئێستا سنوورى پارێزگاى كه‌ركووك مه‌ترسى تيرۆرى تێدا ماوه و داعش بنبڕ نه‌كراوه له ناوچه‌كه‌دا.