ترەمپ: دۆخی ئێران خراپە و گەمارۆکانیش بەردەوام دەبن
سەرۆکی ئەمریکا ئاشکرای کرد، واشنتن لە گفتوگۆی بەرهەمداردایە لەگەڵ تاران. هاوکات دووپاتی کردەوە، کە گەمارۆکان بە تەواوی کاریگەرییانەوە دەمێننەوە و سوپای ئەمریکاش پێش بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول هێرش ناکاتە سەر ئێران.
پێنجشەممە، 8ـی تشرینی یەکەمی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ترووس)، نووسیویەتی: ئێران لە رووی ئابووری و سەربازییەوە لە دۆخێکی زۆر خراپدایە.
هاوکات ئاماژەی بەوە کرد، گەمارۆکانی سەر ئێران بە تەواوی هێز و کاریگەرییانەوە بەردەوام دەبن. گوتیشی: "پێش وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی نیوەی خول لە ئەمریکا لە 3ـی تشرینی دووەمدا، هێرش ناکەینە سەر ئێران"
سەرۆکی ئەمریکا تیشکی خستە سەر پرسی هەناردەکردنی وزە و سنووردارکردنی تاران لە ناوچەکە و گوتی: نەوت بە رێژەیەکی پێوانەیی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبێت، بە جۆرێک تەنیا شەوی رابردوو 22 ملیۆن بەرمیل نەوت تێپەڕیوە، بێ ئەوەی یەک بەرمیلی لە ئێرانەوە هاتبێت یاخود بۆ ئێران رۆیشتبێت".