دابەشكردنی مووچە دەست پێدەكاتەوە

وەزارەتی دارایی راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان خشتەی مووچەی مانگی 11 ی ساڵی رابردووی راگەیاند و ئەمرۆش دەست بەدابەشكردنی دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێمی كوردستان خشتەیەكی نوێی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتەكانی بڵاویكردەوەو ئەمرۆ دووشەممە كە دەكاتە 25ی ئادار 11 وەزارەت و دەستە مووچە وەردەگرن و بڕیاریشە تا رۆژی پێنجشەممە سەرجەم وەزارەت و دەستەكان مووچەكانیان وەربگرن.

بە گوێرەی خشتەی وەزارەتی دارایی ئەمڕۆ مووچەی ئەم وەزارەتانە دابەش دەكرێت:.

1- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی

2- وەزارەتی داد

3-  ئەنجوومەنی دادوەری

4- وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی

5- دەرماڵەی كۆمەڵایەتی

6- وەزارەتی پلاندانان

7- وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

8- وەزارەتی  گواستنەوە و گەیاندن

9- وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتنەجێكردن

10- وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی

11- ئەنجوومەنی  ئاسایش

 ئەمە لەكاتێكدایە مووچەی وەزارەتی پەروەردەو تەندروستی بەر لە جەژنی نەورۆز بە سیستەمی پاشەكەوتەوە دابەشكرا، بەھۆی ئەم پەشەكەوتەش بەشێك لە مامۆستان و كارمەندانی تەندروستی بایكۆتی دەوامیان كردووەو داوا لە حكومەت دەكەن مووچەكانیان بەتەواوی پێ  بدەن.

ھ.م