وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق وه‌ڵامى هه‌ڕه‌شه‌كانى ئه‌ردۆغانى دايه‌وه
له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى بۆ سه‌ر خاكى عێراق ده‌سته‌وه‌ستان نابين
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، رايگه‌ياند، له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكى ده‌ره‌كى بۆ سه‌ر خاكى عێراق ده‌سته‌وه‌ستان نابين.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرى عێراق، دواى ئه‌وه دێت، كه نزيكه‌ى كاتژمێرێك به‌ر له ئێستا، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان فه‌رمانى ده‌ستپێكردنى هێرشى توركياى بۆ سه‌ر شنگال راگه‌ياند.
توركيا ده‌ڵێت: چه‌كدارانى په‌كه‌كه له شنگالن و توركيا هاوشێوه‌ى عه‌فرين ده‌يه‌وێت، له ناوچه‌كه ده‌ريانپه‌ڕێنێت.
دوو رۆژ پێش ئێستا پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى له شنگال راگه‌ياند.
هێزه‌كانى په‌كه‌كه، دواى داگيركردنى شنگال له 3ى ئاب/ ئۆگستى 2014 له لايه‌ن داعشه‌وه روويان له‌و ناوچه‌يه كردبوو و بنكه و باره‌گاى سه‌ربازييان تێدا دامه‌زراندبوو.
ئ.ر