پارێزگاى هه‌ولێر: هيچ داواكارييه‌ك بۆ خۆپيشاندان له رۆژانى داهاتوو پێشكه‌ش نه‌كراوه
ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات راست نیە
K24 – هه‌ولێر:
كاروباری ناوخۆی پارێزگای ھەولێر، رايگه‌ياند، هيچ كه‌س و لايه‌نێك داواكارى بۆ ئه‌نجامدانى گردبوونه‌وه و خۆپيشاندان له رۆژانى داهاتوو پێشكه‌ش نه‌كردووه.
له روونكردنه‌وه‌يه‌كدا، كه وێنه‌يه‌كى بۆ كوردستان24 نێردراوه، هاتووه: "ھەرکەس و لایەنێک بانگەشەی ئەوە بکات راست نیە و پێچەوانەی ماددەی چوارەمی یاسای ژمارە 11ی ساڵی 2010ی رێکخستنی خۆپیشاندانی ھەرێمی کوردستانە".
به گوێره‌ى ناوه‌ڕۆكى ئه‌و ياسايه، پێويسته پێش ئه‌نجامدانى هه‌ر خۆپيشاندانێك به 48 كاتژمێر داواکاریی لەلایەن لیژنەی سەرپەرشتیار پێشكه‌ش به لایەنی پەیوەنديدار بکرێت.
به گوێره‌ى ئه‌و روونكردنه‌وه‌يه‌ى كاروبارى ناوخۆى پارێزگاى هه‌ولێر، له رۆژانى داهاتوودا هه‌ر جۆره گردبوونه‌وه و خۆپيشاندانێك ئه‌نجامبدرێت، مۆڵه‌تى ياسايى بۆ وه‌رنه‌گيراوه.
ياسا به‌ركاره‌كانى هه‌رێمى كوردستان رێگه به ئه‌نجامدانى خۆپيشاندان و گردبوونه‌وه‌ى بێ مۆڵه‌ت ناده‌ن و ئه‌ركى لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كانه رێگرى له پێشێلكردنى ياسا به‌ركاره‌كان بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م پاركى شانه‌ده‌رى هه‌ولێرى پايته‌خت، گردبوونه‌وه‌ى ناڕه‌زايه‌تى مامۆستايان ئه‌نجامدرا و گردبوونه‌وه‌كه، توندوتيژى لێكه‌وته‌وه و به‌و هۆيه‌وه ژماره‌يه‌ك هاووڵاتى بريندار بوون.