"داعشه ونبووه‌كانی كه‌ركووك ده‌رده‌كه‌ونه‌وه"
پارێزگاری به وه‌كاله‌تی كه‌ركووك باسی مه‌ترسییه راسته‌قینه‌كانی داعش بۆ سه‌ر ناوچه‌كه ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
راكان سه‌عید جبووری كه دوای رووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو، حكومه‌تی عێراق له بری پارێزگاری كه‌ركووك دایناوه، ده‌ڵێت: "له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی رزگاركردنی ناوچه‌كانی كه‌ركووك چه‌كدارانی داعش وون بوون و ئێستا سه‌ریانهه‌ڵداوه‌ته‌وه".
ئاماژی به‌وه‌شكردوه، پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی پارێزگای كه‌ركووك له چه‌كدارانی داعش كارێكی ئاسان نییه و ئێستا كرده‌ی تیرۆریستی دژی خه‌ڵكی سڤیلی ناوچه‌كه زیادیكردووه.
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "قودسی عه‌ره‌بی" راكان سه‌عید جبووری گوتوویه‌تی: "كرده تیرۆریستییه‌كانی پاشماوه‌كانی داعش بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ ئارامی و ئاسایشی پارێزگای كه‌ركووك، پاش ئه‌وه‌ی له هه‌ڵمه‌تێكی خێرای سه‌ربازی مانگی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو ناوچه‌كه له ده‌ست داعش پاككرایه‌وه و سه‌ره‌ڕای ئه‌و "ده‌ستكه‌وتانه‌یشی هێزه‌كانی عیراق به‌ده‌ستیان هێناوه" به‌ڵام هێشتا پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه له داعش كارێكی ئاسان نییه و پێویستی به كاتی زۆره".
قسه‌كانی جبووری له كاتێكدایه، له نوێترین هێرشی چه‌كدارانی داعشدا، 5 چەکداری حەشدی حەویجە لە باشووری رۆژئاوای کەرکووک کوژراوون.
سەرچاوەیەکی ئەمنی بە میدیاکانی عێراقی راگەیاندووە، هێزێکی حەشدی حەویجە لە نزیک گوندی دغیلەی سەر بە ناحیەی ریاز کەوتوونەتە بۆسەیەکی چەکدارانی داعش، بەوهۆیەشەوە 5 چەکداری حەشدی حەویجە کوژراون. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشداوە، هێزە ئەمنییەکان رووبەڕووی ئەو چەکدارانەی داعش بوونەتەوە، بەڵام دواتر رایانکردووە.
پاش ئه‌وه‌ی به‌هۆی رێككه‌وتنێكی ژێر به ژێری ژماره‌یه‌ك سه‌ركرده‌ی یه‌كێتی پارێزگای كه‌ركووك و خورماتوو و ناوچه‌كانی دیكه راده‌ستی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق كرا (وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی باڵای یه‌كێتی له چه‌ند به‌یاننامه‌یه‌كی په‌یوه‌ست به‌و رووداوانه ئاماژه‌یان پێكرد) دۆخی ئه‌منی كه‌ركووك ناسه‌قامگیره و ماوه‌یه‌كیشه چه‌كدارانی داعش هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق و خه‌ڵكی سڤیل زیاتر كردووه.