حكومه‌تى هه‌رێم سه‌ره‌خۆشى له‌ گه‌ل و حكومه‌تى رووسيا ده‌كات

له‌ مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆى رووسيا، زياتر 60 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا

K24 – هه‌ولێر:

به‌ هۆى رووداوێكى ئاگركه‌وتنه‌وه‌، له‌ مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆى رووسيا، زياتر 60 هاووڵاتى گيانيان له‌ده‌ستدا و به‌و هۆيه‌وه‌ حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان په‌يامێكى ئاراسته‌ى گه‌ل و حكومه‌تى رووسيا كرد و سه‌ره‌خۆشى له‌ كه‌سوكار و بنه‌ماڵه‌ى قوربانييه‌كان كرد.

ده‌قى په‌يامه‌كه‌

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له‌ گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسيا ده‌كات

سه‌ره‌خۆشى له‌ خانه‌واده‌ و كه‌سوكارى قوربانييانى ڕووداوى دڵته‌زێنى ئاگركه‌وتنه‌وه‌ى دوێنێى مۆڵێكى شارى كيميرۆڤۆ له‌ ڕووسيا ده‌كه‌ين كه تيايدا زياتر له‌ 60 كه‌س گيانيان له‌ ده‌ست و به‌ ده‌يانى ديكه‌ش بريندار بوون. هاوده‌ردى و هاوخه‌ميى قووڵمان له‌گه‌ڵ ئه‌وان و گه‌ل و حكوومه‌تى ڕووسيا ده‌رده‌بڕين و له‌م ساته‌ خه‌مگينانه‌دا پشتيوان و هاوسۆزيانين، هيواى زووچاكبوونه‌وه‌ و سه‌لامه‌تى بۆ برينداران ده‌خوازين.

حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان

26/3/2018