دانهوهی قهرزی كشتووكاڵ ساڵێكی دیكه دوادهخرێ
K24 - ههولێر:
دكتۆر خاڵس ئەحمەد محەمەدەمین، بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، بەكوردستان 24ی راگەیاند، به گوێرهی نووسراوێكی سەرۆكایەتی دیوانی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، ئاراستەی وەزارەت كراوە، رەزامەندی درا لەسەر دواخستنی قەرزی بانكی كشتوكاڵی بۆ ماوەی ساڵێكی دیكە.
روونیشی كردهوه، بۆ ئەو جووتیارانەی كە قەرزیان وەرگرتووە، تا ساڵی داهاتوو دهتوانن پابهند نهبن بهدانهوهی قهرزهكان.
بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ، دووپاتیشی كردەوە كە لە نووسراوەكەدا هاتووە بۆ ساڵی 2019ی داهاتوو، دەبێ جووتیاران پابەند بن بە دانەوەی قەرزەكانیان.
ا. م