رۆيته‌رز: به‌م زووانه نه‌وتى كه‌ركووك ده‌گاته ئێران
رۆژانه 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ى شارى كرماشان له ئێران بكرێت
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز بڵاويكرده‌وه، له هه‌فته‌يه‌ك تا دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا، نه‌وتى شارى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.
راكان جبورى، پارێزگارى كه‌ركووك به وه‌كاله‌ت، له مانگى شوباتى رابردوودا ئاشكرايكردبوو، نه‌وتى كه‌ركووك هه‌نارده‌ى ئێران ده‌كرێت.
بڕياره رۆژانه 60 هه‌زار به‌رميل نه‌وت له رێگه‌ى تانكه‌ره‌وه ره‌وانه‌ى شارى كرماشان له ئێران بكرێت.
به‌غدا و تاران، له كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى رابردوودا رێككه‌وتوون له‌سه‌ر ناردنى نه‌وتى كه‌ركووك بۆ ئێران.
به گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه، ئێران له باشوورى وڵاته‌كه‌يه‌وه، هه‌مان بڕى نه‌وت راده‌ستى عێراق ده‌كاته‌وه.
ئ.ڕ