"پاشه‌كه‌وت كه‌مده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ر 30 رۆژ جارێك مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت"

سبەی حكوومه‌تی هەرێمی کوردستان كۆ ده‌بێته‌وه‌ و بڕیار له‌سه‌ر کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچە ده‌دات

K24- هه‌ولێر:

سەرچاوەیەک لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە کوردستان 24ی راگەیاند، سبەی ئەنجوومەنی وه‌زیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە، لەسەر بنەمای ئەو داهاتانەی هەیە، حکومەت لە بەرژوەندی فەرمانبەران بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی رێژەی پاشکەوتی مووچە دەدات.

سەرچاوەکە ئاماژەی کرد کە لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی باڵای نەوت و غاز پرۆژەیەک دانراوە و بڕیاری لەسەر دەدرێت و، دووپاتی کردەوە کە کۆبوونەوەکەی سبەی یەکلاکەرەوە دەبێت و بڕیار لەسەر کەمکردنەوەی پاشکەوتی مووچە دەدرێت.

سەفین دزەیی گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ کوردستان 24 هەواڵەکەی پشتراستکردەوە و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەمرۆدا پێشنیازی باش خرایەروو ، و بڕیارە بەیانی لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران دا بڕیار له‌سه‌ر پێداچوونەوەی پاشکەوتی مووچە بدرێت، بێگومان هەر پێداچوونیەکیش بکرێت لە بەرژەوەندی مووچەخۆران دەبێت لەسەر بنەمای داهاتی بەردەست.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کوردستان 24، لە کۆبوونەوەی سبەی هەموو داهاتەکان دەخرێنە روو، هەروها هەوڵ دەدرێ هەر 30 رۆژ جارێک مووچە بدرێ.

H.B