DNOـى نه‌رویجی 10 بيره نه‌وتی نوێ له كێڵگه‌ی تاوكێ هه‌ڵده‌كه‌نێت
به‌رهه‌می كێڵگه نه‌وتییه‌كه به‌رزده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
كۆمپانیای دی ئێن ئۆی نه‌رویجی 10 بیره نه‌وتی نوێ له هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌كه‌نێت.
كۆمپانیای DNOـى نه‌رویجی، راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به چالاكییه‌كانی له‌هه‌رێمی كوردستان و رایگه‌یاندووه، به‌راورد به ساڵی 2016، ئاستی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له كێڵگه‌ی تاوكێ ساڵی رابردوو زیادیكردووه و كۆمپانیاكه‌ش توانیویه‌تی به‌رهه‌می رۆژانه‌ی كێڵگه‌كه نزیكه‌ی 4 هه‌زار به‌رمیل زیاد بكات.
راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دی ئێن ئۆ و هاوبه‌شه‌كانی له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵ له هه‌ردوو كێڵگه‌ی تاوكێ و پیشكابیر 10 بیره نه‌وتی نوێ لێبده‌ن و به‌رهه‌می كێڵگه‌كه به‌رزتر بكه‌نه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردووش كۆمپانیاكه رایگه‌یاندبوو، بڕی 62 ملیۆن و 460 هه‌زار دۆلاری له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه له بڕی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی مانگی كانوونی یه‌كه‌می رابردوو له‌كێڵگه‌ی تاوكێ.
به‌رهه‌می كێڵگه‌ی تاوكێ ده‌گاته 110 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا.
ا. م