رێگاكانی به‌رده‌م "هاوپه‌یمانێتی فه‌تح"ـی حه‌شد بۆمبڕێژ ده‌كرێن
"په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف پلانی شاراوه‌ی دژی حه‌شد تێدایه"

K24 - هه‌ولێر:
ئه‌و په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌فه‌ی رۆژی چوارشه‌ممه 28/3/2018 له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی عێراق و هێزه سیاسییه‌كان به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان واژۆكرا، پڕه له بۆمبی شاره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی رێگای هاوپه‌یمانێتی فه‌تحی حه‌شدی شه‌عبی له هه‌ڵبژاردنی رۆژی 12/5/2018 ته‌سك بكه‌نه‌وه.
به گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی "الاخبار"ـی لوبنانی، كه زانیارییه‌كانی له سه‌رچاوه‌ی ئاگادار وه‌رگرتووه و ته‌ئكیدیانكردووه‌ته‌وه، به‌شێكی شاره‌وه‌ی په‌یماننامه‌یه، بۆ رێگه‌گرتنه له مه‌ترسی و ئامانجه‌كانی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح و ئێران".
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه لوبنانییه‌كه ده‌ڵێن: "په‌یماننامه‌ی شه‌ره‌ف به‌رهه‌می چه‌ند مانگێك ئاماده‌كاری بووه‌و له ساڵی رابردووه‌وه كاری تێداكراوه، له برۆكسێل، عه‌ممان، ئه‌نقه‌ره، به‌شیكی زۆریان ئه‌و كه‌سایه‌تییه سیاسیانه ئاماده‌یان كردووه كه له‌لایه‌ن دادگاكانی عێراقه‌وه داواكراون.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، هه‌ندێك هێزی سیاسی پارێزگاكانی رۆژئاوای عێراق، پێشوه‌خته مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌بووه كه ده‌نگه‌كانیان له‌و ناوچانه له پاشه‌كشه‌دا ده‌بێت، چونكه داعش رووخاوه‌و "حه‌شدی شه‌عبی" ده‌ستكه‌وتی هه‌بووه و ده‌ترسن خه‌ڵك به‌و هۆیه‌وه روو له لیسته‌كه‌ی حه‌شد بكه‌ن. هه‌ر بۆیه په‌نایان بۆ بژارده‌ی جۆراوجۆر بردووه تا رووبه‌ڕووی هه‌ژموونی حه‌شدی شه‌عبی ببنه‌وه. ته‌نانه‌ت له سیناریۆكانی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌ی چه‌ند مانگی پێشوودا، پێكهێنانی حكومه‌تی كاتی یان رزگاری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مانی عێراق و داواكاری دواخستنی هه‌ڵبژاردن بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ، پێش ئه‌وه‌ی دادگای فیدراڵی پرسی هه‌ڵبژاردن یه‌كلایی بكاته‌وه له به‌رنامه‌یاندا بووه".
سه‌رچاوه‌كانی رۆژنامه‌كه پێشبینی ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و لایه‌نانه هه‌ڵمه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی فه‌تحی حه‌شدی شه‌عبی ده‌ستپێبكه‌ن.
نه‌یاره‌كانی هاوپه‌یمانێتی فه‌تح له هه‌وڵدان رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی و نێوده‌وڵه‌تی و مافی مرۆڤ هانبده‌ن به وردی چاودێری بكه‌ن و پێشێلكارییه‌كانی حه‌شد له پرسی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌كارهێنانی هه‌ژموونی سه‌ربازییان تۆمار بكه‌ن و بڵاویبكه‌نه‌وه".
ته‌نانه‌ت ده‌یانه‌وێت رێگه له حه‌شد بگرن تا له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردندا به‌هۆی ئه‌و چه‌كدارانه‌یان كه له شه‌ڕی داعشدا كوژران بانگه‌شه نه‌كه‌ن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی هاوپه‌یمانی فه‌تح به گاڵته‌جاڕییه‌وه ده‌ڵێت: "ئایا ئه‌وان ده‌یانه‌وێت باسی شه‌هیده‌كانمان نه‌كه‌ین و بڵێین كاره‌باگرتنی؟!.
پێشبینی ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق ململانێكان زۆر توندبن و پپرسی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوویش به ماوه‌یه‌كی كه‌م له دوای راگه‌یاندنی ده‌ره‌نجامه‌كانی یه‌كلایی نه‌كرێته‌وه.