رووسنه‌فت هه‌ولێر و به‌غدا لێكنزیك دەكاتەوە
" 400 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كات"
K24 - ھەولێر
كۆمپانیای رووسنه‌فتی رووسی، سه‌رگه‌رمی لێكنزیككردنه‌وه‌ی هه‌ولێر و به‌غدایه بۆ ئه‌وه‌ی كێشه نه‌وتییه‌كانی نێوانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ئۆیڵ پرایس، كۆمپانیای رووسنه‌فت، مافی گه‌ڕانی له پێنج بلۆكی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتووه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌وتی لێ بدۆزێته‌وه و له‌و پێنج بلۆكه نه‌وتییه‌ش 400 ملیۆن دۆلار وه‌به‌رهێنان ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌كه، رووسنفهت، بۆندی وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی ئه‌و پێنج بلۆكه نه‌وتییه‌ی له سه‌نگاپور واژوو كردووه كه بریتین له بلۆكه‌كانی باتیل، داره‌توو، قه‌سرۆك، زاویته و هه‌ریر-بجیل.
هاوكات رووسنه‌فت ده‌یه‌وێت هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان به‌رده‌وامی هه‌بێت، چونكه ئه‌و كۆمپانیایه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان گرێبه‌ستی هه‌یه و پهیداكهری بازاڕه بۆ ئه‌و نه‌وته، جگه له‌وه‌ش پاره‌ی پێشه‌كی داوه له به‌رامبه‌ر نه‌وتی پاشهكیدا.
لە پەراوێزی بەشداریكردنی شاندی ھەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، له لوتكه‌ی كۆڕبه‌ندی ئابووری جیهانی لە رووسیا، 2/6/2017، گرێبەستێكی نەوتی لەنێوان ھەرێمی كوردستان و كۆمپانیای رووسنەفتی رووسی بۆ ماوەی 20 ساڵ واژووكرا.
ھ.م