توركیا ناوی مزگه‌وتی كورده‌كان ده‌گۆڕێت بۆ توركه‌كان
مێژووی درووستكردنی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زایینی
K24 - هه‌ولێر:
به‌گوێره‌ی راپۆرتی میدیا ناوخۆییه‌كان، ده‌سته‌ی ئه‌وقافی توركیا ناوی مزگه‌وتی كوردهكانـی له شارۆچكه‌ی كیلیسی له باكووری كوردستان كه ده‌كه‌وێته نزیك ناوچه‌كانی عه‌فرین له رۆژئاوای كوردستان گۆڕیوه‌و ناوی ناوه "مزگه‌وتی توركه‌كان".
به‌گوێره‌ی تۆماره مێژووییه‌كان، مێژووی مزگه‌وته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌ی زایینی و له‌سه‌ر ده‌ستی حسێن ئاغا درووستكراوه.
به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو تۆماره مێژووییه‌كان، كه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و مزگه‌وته ناوی "مزگه‌وتی كورده‌كانه" به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا ناوه‌كه‌یان گۆڕیوه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا سه‌ره‌تا تابلۆی ناوه گۆڕاوهكهیان له‌سه‌ر ناوه‌كه‌ی خۆی داناوه، به‌ڵام دواتر تابلۆكه‌ی كه نووسرابوو "مزگه‌وتی كورده‌كان" به‌یه‌كجاری لێكرایه‌وه‌و ته‌نها تابلۆی ناوه گۆڕاوهكهیان داناوه.