به ڤيديۆ.. له كاتى نه‌شته‌رگه‌رى بۆ مێشكى فلوتى ژه‌نى
نه‌شته‌رگه‌رى مێشكى بۆ ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى لوويه‌ك كه ببوه هۆى له‌رزينى ده‌ستى
K24 – هه‌ولێر:
نه‌خۆشێك له نه‌خۆشخانه‌يه‌كى ويلايه‌تى ته‌كساسى ئه‌مريكا، له كاتى ئه‌نجامدانى نه‌شته‌رگه‌رى مێشك بۆى، فلوت ده‌ژه‌نێت.
ئان هنرى، يه‌كێكه له فلوتژه‌نه به‌ناوبانگه‌كانى ويلايه‌ته‌كه‌ى. رۆژى 27ى ئه‌م مانگه، نه‌شته‌رگه‌رى مێشكى بۆ ئه‌نجامدرا به مه‌به‌ستى ده‌رهێنانى لوويه‌ك كه ببوه هۆى له‌رزينى ده‌ستى و كاريگه‌رى له‌سه‌ر فلوت ژه‌نينى كردبوو.
پزيشكه‌كان له ميانى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌دا، جه‌مسه‌رى كاره‌باييان له مێشكى چاندووه وه‌ك هه‌وڵێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى له‌رزينى ده‌ستى و ئه‌و پرۆسه‌يه‌شيان ناوناوه (هاندانى قوڵى مێشك).
پزيشكه‌كان پێويستيان به‌وه بووه، له كاتى نه‌شته‌رگه‌رييه‌كه‌دا، نه‌خۆشه‌كه‌يان به ئاگا بێت، بۆ تاقيكردنه‌وه‌ى كارايى جه‌مسه‌ره كاره‌بايييه‌كان و ژه‌نينى فلوت له‌و كاته‌دا بۆ ده‌رخستنى تواناى نه‌خۆشه‌كه.
كه‌ناڵى ته‌له‌ڤزيۆنى (KHOU) بڵاويكردبوويه‌وه، كه ئان له منداڵييه‌وه گرفتارى ئه‌و حاڵه‌ته بووه و به‌م دواييانه زيادى كردبوو، به جۆرێك كاريگه‌رى له‌سه‌ر فلوتژه‌نينى دانابوو.
سه‌رچاوه: هاف پۆست