پێنج سه‌ربازى توركيا به ده‌ستى په‌كه‌كه كوژران
وێڕاى كوژرانى پێنج سه‌رباز، حه‌وت سه‌ربازى ديكه‌ش بريندار بوون
K24 – هه‌ولێر:
ئاژانسى هه‌واڵى رۆيته‌رز، بڵاويكرده‌وه، له ئاكامى هێرشێكى پارتى كرێكارانى كوردستان بۆ سه‌ر سه‌ربازانى سوپاى توركيا، پێنج سه‌رباز كوژراوون.
به گوێره‌ى زانيارى ئاژانسه‌كه، وێڕاى كوژرانى پێنج سه‌رباز، حه‌وت سه‌ربازى ديكه‌ش بريندار بوون.
سه‌رچاوه‌كه روونيكردووه‌ته‌وه، هێرشه‌كه له سنوورى پارێزگاى سێرت له باكوورى كوردستان روويداوه.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز
ئ.ر