پاريس هێرشى توركياى بۆ سه‌ر منبج ره‌تكرده‌وه
ئه‌ردۆغان بۆ ماكرۆن: خۆت به چى ده‌زانيت
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكايه‌تى كۆمارى فه‌ره‌نسا رايگه‌ياند، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مريكا تاوتوێى پرسى ره‌تكردنه‌وه‌ى هه‌ر هێرشێكى سه‌ربازى توركياى بۆ سه‌ر منبج كردووه.
ئاژانسى هه‌واڵده‌رى رۆيته‌رز، له زارى سه‌رچاوه‌يه‌كى به‌رپرس، له سه‌رۆكايه‌تى فه‌ره‌نسا، ئه‌مڕۆ هه‌ينى، بڵاويكرده‌وه، "فه‌ره‌نسا پێشبينى ئه‌نجامدانى هيچ ئۆپراسيۆنێكى سه‌ربازى له باكوورى سووريا له ده‌ره‌وه‌ى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش ناكات".
گوتيشى: "فه‌ره‌نسا، هاوهه‌ڵوێستى روانگه‌ى ئيداره‌ى ئه‌مريكايه، كه پێى وايه هێرشى سه‌ربازى توركيا بۆ سه‌ر منبج له باكوورى سووريا، كارێكى ره‌تكراوه‌يه".
په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان توركيا و فه‌ره‌نسا روويان له ئاڵۆزى كردووه، به تايبه‌تى دواى ئه‌وه‌ى شه‌وى رابردوو، سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا ئيمانوێڵ ماكرۆن رايگه‌ياند، "هێز ره‌وانه‌ى منبج ده‌كه‌ين و رێگه به هێرشى سه‌ربازى توركيا بۆ سه‌ر شاره‌كه ناده‌ين".
ماكرۆن ئاماده‌يى وڵاته‌كه‌شى بۆ نێوه‌ندگيرى له نێوان توركيا و هه‌سه‌ده و يه‌په‌گه ده‌ربڕى.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى فه‌ره‌نسا، توركياى توڕه كردووه و ته‌نيا ئه‌مڕۆ له چه‌ند كاتژمێرى رابردوودا، هه‌ريه‌ك له ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆمارى توركيا، ئيبراهيم كالن، وته‌بێژى سه‌رۆكايه‌تى، بن عه‌لى يه‌ڵدرم، سه‌رۆك وه‌زيران، به‌كر بۆزداغ، جێگرى سه‌رۆكى حكومه‌ت، مه‌ولود چاوشئۆغڵۆ، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا به جيا جيا لێدوانيان له دژى فه‌ره‌نسا داوه.
له نوێترين ئه‌و لێدوانانه قسه‌ى سه‌رۆك كۆمار، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه، كه رايگه‌ياند، "سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا خۆى به چى ده‌زانێت دێته پێشه‌وه و ده‌ڵێت نێوه‌ندگيرى له نێوان توركيا و تيرۆريستان ده‌كه‌ين".
ئه‌ردۆغان به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستا و گوتى: "نه‌ك هه‌ر منبج، به‌ڵكو سوپا ده‌نێرينه سه‌ر گرێ سپى، سه‌رێكانى و حه‌سه‌كه و ناوه‌ستين و ده‌چينه سنوورى عێراق و له پڕێكدا ده‌چينه سه‌ر شنگاليش".
ئ.ڕ