هه‌سه‌ده: ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا هیچی به‌ئێمه رانه‌گه‌یاندووه
"تائێستاش هه‌سه‌ده و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به‌هاوبه‌شی پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش و بنبڕكردنی تیرۆریستان داده‌ڕێژن"

K24- هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات "هه‌سه‌ده"، كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتگیری ده‌كرێن، رایگه‌یاند: "ئه‌مه‌ریكا هیچ پلانێكی بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا به‌ئێمه رانه‌گه‌یاندووه".
كینۆ گابریێل، وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده له نامه‌یه‌كی نووسراودا، به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه: "تائێستاش كاركردن و هه‌ماهه‌نگیمان له‌چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا له سه‌رجه‌م ناوچه‌كان به‌رده‌وامه".
له‌باره‌ی لێدوانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاش كه نووسیبووی: "به‌م زووانه هێزه‌كانمان له سووریا ده‌كشێننه‌وه"، گابریێل گوتی: "لێدوانه‌كه‌ی تره‌مپ ناڕوونه و، به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكاش له هه‌ڵوێست و لێدوانه‌كانیاندا، نه قسه‌كانی تره‌مپیان ره‌تكردۆته‌وه و نه پشتڕاستیان كردۆته‌وه".
وته‌بێژی هه‌سه‌ده ئاماژه‌ی به لێدوانه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكاش كرد، كه دووپاتیكردبۆوه، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ نینه، به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا هیچ نیازێكی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا نییه.
له نامه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز، رایان دیلۆن، وته‌بێژی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش رایگه‌یاندووه: "هێشتا كۆنترۆڵی دوو ناوچه‌ی سووریا له‌ده‌ست رێكخراوی داعشه، یه‌كێكیان له نزیك ناوچه‌ی هه‌جین له‌سه‌ر رووباری فورات، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان ناوچه‌ی ده‌شیشه‌یه له‌سه‌ر سنووری عێراق".
دیلۆن دووپاتیكرده‌وه: "بۆیه هێرشه‌كانمان بۆ سه‌ر داعش وه‌ستاندووه، چونكه ئێستا هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه سه‌رقاڵی رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانی توركیان له عه‌فرین".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "هێشتا له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده كاری هاوبه‌شمان ماوه، هه‌سه‌ده و هێزی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تائێستاش به‌هاوبه‌شی كار ده‌كه‌ن و پلان بۆ هێرشكردنه سه‌ر پاشماوه‌كانی داعش و بنبڕكردنی تیرۆریستان داده‌ڕێژن".
شه‌وی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا رایگه‌یاند، به‌منزیكانه هێزه‌كانیان له سووریا ده‌كشێننه‌وه و ئه‌ركه‌كه بۆ لایه‌نه‌كانی دیكه جێ ده‌هێڵن، ئه‌م لێدوانه‌ی تره‌مپیش كاردانه‌وه‌ی زۆری به‌دوای خۆیدا هێنا و، به‌ر له تێپه‌ڕبوونی 2 كاتژمێر، هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ئه‌وان ئاگاداری ئه‌و لێدوانه‌ی تره‌مپ نین، به‌ڵام وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، وڵاته‌كه‌ی هیچ نیازێكی بۆ كشاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی له سووریا نییه.
H.B