مامۆستایان بایكۆت ده‌شكێنن
پرۆسه‌ی خوێندن ئاسایی ده‌بیته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
نوێنەرانی مامۆستایانی ناڕازی شاری هەولێر، لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا بایکۆتی خوێندنیان شکاند و داوایان لە مامۆستایان کرد، سبەی یەکشەممە بچنەوە هۆڵەکانی خوێندن.
هه‌ر له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا، داوایان لە پەرلەمان و حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد، هەرچی زووە دەست بە پرۆسەی چاکسازی بکەن و لەو رێگەیەشەوە بڕی پاشەکەوتی دیاریکراوی مووچەی فەرمانبەران و مامۆستایان نەهێڵن.
به‌هۆی سیسته‌می پاشه‌كه‌وتكردنی مووچه له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه، كه له سه‌ره‌تای ساڵی 2016ه‌وه په‌یڕه‌وده‌كرێت، به‌شێك له مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی كه‌رتی ته‌ندرووستی، رۆژی 25ی مانگ خۆپیشاندانێكیان سازكرد و داوایان له حكوومه‌ت كرد ده‌ستكاری سیسته‌مه‌كه بكه‌ن.
دواتریش نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سیسته‌می پاشه‌كه‌وتی مووچه، له به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌ستكاری ده‌كرێت و زۆرترین پاشه‌كه‌وت 30% ده‌بێت و كه‌مترینیش 10%.
به گوێره‌ی سیسته‌می نوێ، پاشه‌كه‌وت له‌سه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینان نامێنێت، ئه‌وانه‌ی مووچه‌شیان له 400 هه‌زار كه‌متره، سیسته‌می پاشه‌كه‌وت نایانگرێته‌وه.
ا. م