له جێگه‌ی ئه‌م شۆفێره بی هه‌ڵوێستت چۆن ده‌بێت؟
پڵینگێك له دواوه‌یه‌تی و ئه‌ویش به مۆبایل ڤیدیۆ تۆمارده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
گه‌نجێكی ئه‌مه‌ریكی به‌ناوی بریتۆن هایس، له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی، به ئۆتۆمبێله‌كه‌یان گه‌شتێكی سه‌فارییان بۆ یه‌كێك له‌ناوچه گه‌شتیارییه‌كان ئه‌نجامدا، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لێی ده‌ترسان رووبه‌ڕوویان بووه‌وه.
له سه‌ره‌تای گه‌شته‌كه رێبه‌ره گهشتیارییهكهیان پێیگوتن، له حاڵه‌تی نزیككه‌وتنه‌وه‌ی ئاژه‌ڵه دڕنده‌كان، هیچ جووڵه‌یه‌كی له ناكاو نه‌كه‌ن، به‌ڵكو به بێ جووڵه له شوێنێ خۆیان بمێننه‌وه و ته‌نانه‌ت سه‌یریشی نه‌كه‌ن.
له گه‌شته‌كه‌یاندا، پڵینگێك له جۆری "چیتا"، خۆی هه‌ڵدایه ناو ئۆتۆمبێله‌كه و ماوه‌یه‌ك مایه‌وه، له‌و كاته‌شدا بریتۆن به ته‌نها له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بوو، به‌ڵام هیچ جووڵه‌یه‌كی له‌ناكاوی نه‌كرد و ته‌نها له شوێنی خۆی به مۆبایله‌كه‌ی ده‌ستی ڤیدیۆی تۆمار ده‌كرد.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌شدا ده‌ركه‌وتووه، تا ئه‌و كاته‌ی پڵینگه‌كه له گه‌ڕان به دوای نێچیر بێزاربوو و چووه ده‌ره‌وه‌ی ئۆتۆمبێله‌كه.
ا. م