ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا: گوله‌ن تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تيرۆركردنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيايه
گومان ده‌به‌ن، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تيرۆركردنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا بێت
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا، فه‌رمانێكى ديكه‌ى ده‌ستگيركردنيان بۆ فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌رى ره‌وتى خزمه‌تى نه‌يارى سياسى ئه‌ردۆغان و حه‌وت ئه‌ندامى ديكه‌ى ئه‌و ره‌وته ده‌ركرد، به تۆمه‌تى ده‌ستهه‌بوون له تيرۆركردنى باڵيۆزى رووسيا ئه‌ندريه كارلۆڤ له توركيا.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا، بڵاويانكرده‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانى توركيا گومان ده‌به‌ن، فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، تۆمه‌تبارى سه‌ره‌كى تيرۆركردنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسيا بێت.
ئه‌ندريه كارلۆڤ، باڵيۆزى رووسيا له توركيا، له لايه‌ن كه‌سێكه‌وه به ناوى مه‌ولود ته‌نتاش، له 19ى كانوونى يه‌كه‌م/ ديسێمبه‌رى 2016 له كاتى سه‌ردانكردنى بۆ پيشانگه‌يه‌ك كوژرا.
پێشتر، سه‌رۆكى كۆمارى توركيا، ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان رايگه‌ياندبوو، گوله‌ن له پشت تيرۆركردنى باڵيۆزه‌كه‌ى رووسياوه‌يه.
فه‌تحوڵڵا گوله‌ن، رابه‌رايه‌تى ره‌وتێكى ئاينى و په‌روه‌رده‌يى له توركيا ده‌كات و له ئێستادا له ويلايه‌تى په‌نسلڤانياى ئه‌مريكا نيشته‌جێيه.
سه‌رچاوه: رووسياليه‌وم
ئ.ر