به‌ وێنه‌ و ڤیدیۆ.. دووه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان بارزانی له‌ پیرمام

K24 - هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 4/4/2018 دووه‌م رۆژی پرسه‌ی دلۆڤان ئیدریس بارزانی، برای نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌ شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یێنراوێكی نووسینگه‌ی سه‌رۆك بارزانی كه‌ رۆژی 2/4/2018 پاش راگه‌یاندنی كۆچی دوایی دلۆڤان بارزانی بڵاویانكرده‌وه‌، رایانگه‌یاند: "پرسه‌كه‌ له‌ هۆڵی بۆنه‌كانی شارۆچكه‌ی پیرمام به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و تا رۆژی پێنجشه‌ممه‌، به‌رده‌وام ده‌بێت".

دلۆڤان ئیدریس بارزانی رۆژی دووشه‌ممه‌ 2/4/2018 به‌هۆی جه‌ڵته‌ی دڵه‌وه‌ له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و له‌ بارزان به‌خاكسپێردرا.

دلۆڤان بارزانی، له‌ مانگی ئه‌یلوولی ساڵی 1966 له‌ ناوچه‌ی بارزان له‌ دایكبووه‌ و له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی دووانه‌ (جمك) بوون و هیچ پۆستێكی فه‌رمی حزبی و حكوومی نه‌بوو، به‌ڵام له‌ كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تیدا نوێنه‌رایه‌تی نێچیرڤان بارزانی كردووه‌.

دلۆڤان ئیدریس بارزانی، رۆژی 2ی نیسان، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد
دلۆڤان ئیدریس بارزانی، رۆژی 2ی نیسان، له‌ ته‌مه‌نی 52 ساڵیدا له‌ شاری هه‌ولێر به‌ جه‌ڵته‌ی دڵ كۆچی دوایی كرد