كۆشكى سپى: تره‌مپ ماوه‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكاى له سووريا درێژكرده‌وه
و به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌ناسرێت
K24 – هه‌ولێر:
كۆشكى سپى ئه‌مريكا، رايگه‌ياند، دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، بڕيارى مانه‌وه‌ى سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا درێژكرده‌وه.
پێشتر به‌ڕێوبه‌رى هه‌واڵگرى نيشتيمانى ئه‌مريكا، دانێل كوتس، رايگه‌ياندبوو، "ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى ئه‌مڕۆ له باره‌ى مانه‌وه‌ى سوپاى ئه‌مريكا له سووريا بڕيار ده‌دات".
گوتيشى: "له نزيكترين ده‌رفه‌تتدا كۆشكى سپى ئه‌مريكا، ناوه‌ڕۆكى بڕياره‌كه راده‌گه‌يه‌نێت".
ئه‌م زانيارييه دواى ئه‌وه دێت، كه له چه‌ند بۆنه‌يه‌كدا، سه‌رۆكى ئه‌مريكا، دۆناڵد تره‌مپ رايگه‌ياندبوو، سوپاى وڵاته‌كه‌ى له سووريا ده‌كێشێته‌وه.
ئه‌مريكا زياتر له 20 بنكه‌ى سه‌ربازى له ناوچه كوردييه‌كانى باكوورى سووريا دامه‌زراندووه و به هاوپه‌يمانى سه‌ره‌كى يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل(يه‌په‌گه) و هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات(هه‌سه‌ده) ده‌ناسرێت.
ئ.ڕ