چيرۆكى ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌ى تونێلێك قوتى دا و هه‌رگيز لێى نه‌هاته ده‌ره‌وه
شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى سێ كه‌ره‌ڤانه‌يى له رۆماوه به‌ره‌و چياى لۆمبارد به‌ڕێكه‌وتبوو
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانياى (Sanetti)ى ئيتاڵى له حوزه‌يران/ يۆنيۆى 1911دا، گه‌شتێكى خۆشى و كات به‌سه‌ربردنى بۆ خێزانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى رۆما به شه‌مه‌نده‌فه‌رێكى سێ كه‌ره‌ڤانه‌يى له رۆماوه به‌ره‌و چياى لۆمباردى ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بيسته‌مدا، درووستكردنى تونێلێكى هه‌زار مه‌ترى، پرۆژه‌يه‌كى گرنگى ئيتاڵيا بوو. بۆ گه‌يشتن به چياى لۆمباردى، پێويست بوو شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه به‌و تونێله‌دا تێپه‌ڕێت.
شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه 106 سه‌رنشينى تێدا بوو، هه‌موو كاره‌كانى به رێكوپێكى ده‌چوون به رێوه و گه‌شته‌كه به ئارامى ده‌ستيپێكرد، به‌ڵام كاتێك گه‌يشته تونێله‌كه بۆ ئه‌وه‌ى پێيدا تێپه‌ڕێت، ئيدى هيچ كاتێك ئه‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ره ده‌رنه‌كه‌وته‌وه.
چه‌ندينجار تيمه‌كانى پۆليس بۆ لێكۆڵينه‌وه له ديارنه‌مانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه سه‌ردانى تونێله‌كه‌يان كرد، به‌ڵام هيچ جۆره شوێنه‌وارێكى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه‌يان نه‌دۆزييه‌وه. جگه له دووان له سه‌رنشينانى شه‌مه‌نده‌فه‌ره‌كه، كه ئه‌وانيش تووشى حاڵه‌تێكى ده‌روونى دژوار و شۆك ببون.

دواى ئه‌وه‌ى دوو رزگاربووه‌كه هاتنه‌وه سه‌رخۆ، به پۆليسيان راگه‌ياند، كاتێك گه‌يشتنه تونێله‌كه، ته‌مێكى سپى شيريى دايدا، له ناو تونێله‌كه‌دا بووه ته‌مه‌كه گۆڕا بۆ شله‌يه‌ك كه به هه‌موو شتێكه‌وه ده‌لكا. هه‌مووان ترسان بوون. ئێمه له ده‌رگا نزيك بووين و توانيمان خۆمان فڕێ بده‌ين، به‌ڵام ئه‌وانى ديكه ده‌رفه‌تى ئه‌وه‌يان نه‌بوو.
ئه‌و رووداوه، له سه‌رده‌مى خۆي‌دا بووه‌ته هۆى داخستنى تونێله‌كه و به‌كارنه‌هێنانى و ته‌نانه‌ت پۆليس ده‌روازه‌كانى تونێله‌كه‌ى به ديوار داخستووه، له ماوه‌ى شه‌ڕى يه‌كه‌مى جيهانيشدا فڕۆكه‌يه‌ك بۆردومانى كرد و به‌و هۆيه‌وه تونێله‌كه به ته‌واوى داته‌پا و چيديكه ئه‌و بابه‌ته نه‌بووه جێى بايه‌خى خه‌ڵك و به‌دواداچوونى زياتر.