فوئاد مه‌عسوم: ده‌ترسين سيناريۆى توركيا له شنگال دووباره ببێته‌وه
ناكرێت هيچ هێزێكى بيانى به‌شێكى عێراق داگير بكات
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى عێراق، فوئاد مه‌عسوم، رايگه‌ياند، عێراق مه‌ترسى ئه‌وه‌ى هه‌يه، سيناريۆى توركيا بۆ هێرشكردنه سه‌ر عه‌فرين، له شنگال دووباره ببێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنێكيدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ى (ئهلحهيات)ـى چاپى له‌نده‌ن، سه‌رۆك كۆمارى عێراق گوتى: "هه‌ڵوێستى به‌غدا روون و راشكاوانه ده‌بێت، ئه‌گه‌ر بێت و دواى كشانه‌وه‌ى پارتى كرێكارانى كوردستان له شنگال، توركيا هه‌ر سووربێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێسته‌كانى"، هيواشى خواست ره‌وشه‌كه نه‌گاته ئه‌و قۆناغه.
فوئاد مه‌عسوم گوتيشى: "پارتى كرێكارانى كوردستان دواى هه‌ڕه‌شه‌كانى توركيا به ته‌واوى له ناوچه‌كه پاشه‌كشێى كردووه. ناكرێت هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وام بن و ناشكرێت هيچ هێزێكى بيانى به‌شێكى عێراق داگير بكات".
دووپاتيشيكرده‌وه، "ترس و نيگه‌رانى عێراق ئه‌وه‌يه سيناريۆى عه‌فرين له شنگال دووباره ببێته‌وه. هيوا ناخوازين ئه‌وه رووبدات. هێزه‌كانى پارتى كرێكارانى كوردستان خۆيان رايانگه‌ياندووه، كه پاشه‌كشێيان كردووه".
سه‌باره‌ت به په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، سه‌رۆك كۆمارى عێراق، رايگه‌ياند، ئه‌و په‌يوه‌ندييانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه دۆخى ئاسايى و گفتوگۆ له نێوان هه‌ردوولا له ئارادايه. به‌شێكيان گفتوگۆى رانه‌گه‌يه‌ندراوون و هه‌ردوولاش پێويستيان بهيهكه و له يه‌ك ده‌وڵه‌تدان و به‌رژه‌وه‌ندييان هاوبه‌شه و هيچكامێكيان له‌وى ديكه‌يان زياد نين".
ئ.ر