"هه‌سه‌ده و سوپای عێراق ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن"
هێرشی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین ده‌رفه‌تی بۆ خۆڕێكخستنه‌وه‌ی داعش له ناوچه سنووریه‌كان ره‌خساند
K24- هه‌ولێر:
ئالدار خه‌لیل، سه‌ركرده‌ی ته‌ڤده‌م له حه‌سه‌كه رایگه‌یاند، "پێشبینی ده‌كرێت هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سوپای عێراق كرده‌ی سه‌ربازی هاوبه‌ش له دژی رێكخراوی داعش له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان عێراق و سووریا ئه‌نجام بده‌ن".
ئه‌م قسانه‌ی خه‌لیل له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی رۆیته‌رز هاتوون و، هۆشداری له گه‌ڕانه‌وه‌ی گروپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی سووریادا دووپاتیكرده‌وه، به‌هۆی سه‌رقاڵبوونی هه‌سه‌ده به هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین، داعش له‌و ناوچانه دووباره هه‌وڵی خۆڕێكخستنه‌وه ده‌دات.
ئه‌و سه‌ركرده‌ی ته‌ڤده‌م دووپاتیكرده‌وه، "هێشتا داعش له سنووری نێوان سووریا و عێراق ماوه، ئه‌مه‌ش رێگه به‌وه ده‌دات كه ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌ش له‌نێوان هه‌سه‌ده و سوپای عێراق له‌دژی ئه‌و رێكخراوه ئه‌نجام بدرێت".
پێشتریش هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، كه له‌لایه‌ن یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه‌وه سه‌ركردایه‌تی ده‌كرێت، له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش، له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی ره‌ققه و ناوچه‌كانی دیكه‌ی رۆژئاوای كوردستان و سووریا به‌شدار بوون.
H.B