كریستیانۆ به‌رپرسانی یانه‌كه‌ی ناچار كرد ملكه‌چی داوكارییه‌كانی بن
ریال مه‌درید به ئاراسته‌ی نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی هه‌وڵه‌كانی ده‌ستپێكرد
دوای ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی پورتوگالی به‌رامبه‌ر یوڤێنتۆس یه‌كێك له خۆشترین و نایابترین رۆژه‌كانی له كاروانی وه‌رزشی خۆی تێپه‌ڕ كرد، كاتێك 2 گۆڵی له بۆفۆن تۆمار كرد و هانده‌رانی یاریگه‌ی تۆرینۆی ناچار كرد چه‌پڵه‌ی بۆ لێ بده‌ن.
گۆڵی دووه‌می كریستیانۆ به لێدانی مه‌قه‌سی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی هه‌ژاند، ئه‌م كاره‌ی كریستیانۆ كردی، به‌پرسانی یانه‌كه‌ی ناچار كردووه ملكه‌چی داواكارییه‌كانی بن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی كادێنا سێری ئیسپانیا، به‌رپرسانی یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌وڵه‌كانیان به ئاراسته‌ی درێژكردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی كریستیانۆ ده‌ستپێكردووه.
میدیاكانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید به‌رده‌وام ئه‌وه‌یان دووپات كردۆته‌وه پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه داواكاری كریستیانۆی بۆ زیادكردنی مووچه‌ی ساڵانه‌ی ره‌ت كردۆته‌وه، به‌ڵام دوای ئه‌و ئاسته به‌رزه‌ی كریستیانۆ له‌م وه‌رزه پێشكه‌شی كردووه، به‌پرسانی ریال بڕیاریان داوه مووچه‌ی ساڵانه‌كه‌ی بۆ 30 ملیۆن یۆرۆ به‌رز بكاته‌وه و له هی لیۆنێل مێسی نزیك بكاته‌وه كه ساڵانه 40 ملیۆن یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، نێیمار دا سیلڤاش له‌گه‌ڵ سانجێرمان خاوه‌نی دووه‌مین گرانبه‌هاترین مووچه‌ی ساڵانه‌یه كه 37 ملیۆن یۆرۆیه.
