به ڤیدیۆ... بارسێلۆنا یه‌كه‌م یانه‌یه له مێژوودا ئه‌و ریكۆرده تۆمار بكات
تاكه یانه‌یه له مێژوودا ئه‌م كاره بكات
به گوێره‌ی ئامار و داتا وه‌رزشییه‌كان، یانه‌ی بارسێلۆنا تاكه یانه‌یه كه له وه‌رزێكدا سوودی له 7 گۆڵ بینیوه كه له‌لایه‌ن تیپی به‌رامبه‌ره‌وه به هه‌ڵه‌خۆیان تۆمار كراوه.
له قۆناخی هه‌شتی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا، بارسێلۆنا میوانداریی یانه‌ی رۆمای كرد، له خوله‌كی 38 دانیێلی دی رۆسی یاریزانی رۆما به هه‌ڵه گۆڵێكی له خۆیان تۆمار كرد، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م، دیسان مانۆلاسی به‌رگریكاری رۆما گۆڵێكی دیكه‌یان به‌هه‌ڵه له‌خۆیان كرد.
بارسێلۆنا ئه‌م وه‌رزه سوودی له 5 گۆڵی تیپی به‌رامبه‌ر له چامپیۆنزلیگ وه‌رگرتووه كه به هه‌ڵه له‌خۆیانیان تۆمار كردووه، له لالیگاش 2 گۆڵی دیكه به‌هه‌مان شێوه له لایه‌ن به‌رامبه‌ره‌كانیه‌وه تۆمار كراوه.