ناسنامەی ئەو هاووڵاتیيە کوردانەی لە رێگەی یۆنان خنکان ئاشكرا ده‌بێت
سێیانیان ئەندامی خێزانێکن

K24 - هه‌ولێر:
کاتژمێر 5:30 خوولەکی بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 4-4-2018 به‌له‌مێكی په‌نابه‌رانی كورد، کە 30 كه‌سی خه‌ڵكی زاخۆ تێدابوون، لە نێوان توركیا – یۆنان ژێرئاوکەوت و بەهۆیەوە چوار سەرنشینی خنکان.
سێ له سه‌رنیشنانی به‌له‌مه‌كه، ئه‌ندامی خێزانێکن، كه دایكێك و دوو كوڕن، یه‌كێك له‌و كوڕانه‌ش ته‌مه‌نی ته‌نها 4 مانگه و ئه‌و دیكه‌شیان 14 ساڵه.
ناسنامه‌ی ئه‌و هاووڵاتییانه له‌لایه‌ن فیدراسیۆنی پەنابەران بڵاوکردوەتەوە, كه ئه‌مانه‌ن:
1- به‌یان عجیل تم‌و, رەگەزی مێ, لەدایکبووی 10/7/1978 دانیشتووی زاخۆ.
2- ئادەم کامەران یوسف, رەگەز نێر, لەدایکبووی 6/12/2017.
3- شیروان کامەران یوسف, رەگەز نێر, لەدایکبووی 7/8/2004.
4- احمد هاروان فازل.

ا. م