باڵیۆزی توركیا لە عێراق: په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و به‌غدا له به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه
"بوونی په‌كه‌كه له باكووری عێراق هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه"
K24 - بەغدا
باڵیۆزی توركیا له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، په‌یوه‌ندی باشی هه‌ولێر و به‌غدا له‌به‌رژه‌وه‌ندی توركیایه، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، بوونی په‌كه‌كه له باكووری عێراق هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنه.
فاتیح یڵدز، باڵیۆزی توركیا له عێراق بە كوردستان24 گوت: "بوونی په‌كه‌كه بووه‌ته هۆكاری ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی سوپای توركیا له باكووری عێراق، وه‌ك ده‌زانن له قه‌ندیل هه‌ن و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ش له دژی ئه‌وانه. بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئه‌منی شنگال بكه‌وێته ده‌ستی حكوومه‌تی به‌غدا، هه‌ندێك جموجووڵی ئێمه هه‌یه و ناكرێت وه‌ك ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنی لێی بڕوانرێت".
گوتیشی: "ده‌رباره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و توركیاش، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گرنگترن، ئه‌گه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا له چوارچێوه‌ی ده‌ستوور و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق دا بێت، ئه‌مه له به‌رژه‌وه‌ندی توركیاش دا ده‌بێت".
ھ.م