به ڤیدیۆ.. بۆچی پێرێز به‌هۆی گۆڵه‌كه‌ی كریستیانۆ هیچ خۆشییه‌كی ده‌رنه‌بڕی
"پێرێز به ئاستبه‌رزی كریستیانۆ دڵخۆش نییه"
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا ئاشكرای كردووه كه ئاستبه‌رزی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یاریگه‌ی تۆرینۆ له دژی یوڤێنتۆس فلۆرێنتینۆ پێرێزی دڵخۆش نه‌كردووه.
رۆژنامه‌ی سپۆرت ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه به‌هۆی داواكارییه‌كانی كریستیانۆ بۆ زیادكردنی مووچه‌كه‌ی، فلۆرێنتینۆ پێرێز نیوانی له‌گه‌ڵ ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه خۆش نییه.
سه‌رچاوه‌كه روونیشی كردۆته‌وه كه له كاتی گۆڵی دووه‌می كریستیانۆ به‌شێوه‌ی مه‌قه‌سی پێرێز هیچ ئاهه‌نگ و خۆشییه‌كی ده‌رنه‌بڕیوه، له كاتێكدا دیمه‌نه‌كه به‌شێوه‌یه‌ك سه‌رنجڕاكێش و ده‌گمه‌ن بوو هانده‌رانی یوڤێنتۆسی هێنایه سه‌ما.
كریستیانۆ رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵ، بۆ ماوه‌ی 2 وه‌رزه له‌سه‌ریه‌ك رۆڵی گه‌وره له بردنه‌وه‌ی چامپیۆنزلیگ ده‌گێرێت، ئه‌م وه‌رزه‌ش له چامپیۆنزلیگ به 14 گۆڵ لوتكه‌ی گۆڵكارانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ی كردووه و ماوه‌ی 2 وه‌رزه داوا له پێرێز ده‌كات مووچه‌ی ساڵانه‌ی هاوتای مێسی لێ بكه‌نه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه داواكارییه‌كه‌ی ره‌ت ده‌كرێته‌وه.