"داعش خه‌لافه‌تێكی دیكه درووست ده‌كات"
كرده تیرۆریستییه‌كانیان له چه‌ند وڵاتێك ده‌ستپێكردووه
K24 - هه‌ولێر:
ریامیزارد ریچۆدۆ، وه‌زیری به‌رگری فلیپین ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 5/4/2018 رایگه‌یاند: "گرووپێكی تیرۆریستی كه سۆزیان بۆ داعش هه‌یه، پیلان بۆ ئه‌وه داده‌ڕێژن له رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا "خه‌لافه‌ت" درووست بكه‌ن.
ئه‌و وه‌زیره ده‌ڵێت: "ئامانجی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ئه‌وه‌یه، وڵاتانی فلیپین و مالیزیا و ئیندۆنیسیا بكه‌نه ئامانجی كرده‌وه تیرۆریستییه‌كانیان.
به‌رپرسێكی مالیزییش روونیكردووه‌ته‌وه، باشووری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و به‌شی رۆژهه‌ڵاتی فلیپین، بوونه‌ته خاڵی ده‌ستپێكردنی كرده‌كانی گرووپه تیرۆریستییه‌كه و چالاكییه‌كانیان له‌و ناوچانه‌دا ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه ده‌یه‌وێت له‌و وڵاتانه لقی خۆی درووست بكات و له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی كار بكات.
راپۆرته میدیاییه‌كان و چاودێرانی چالاكییه‌كانی ئه‌و گرووپه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، رێكخراوی داعش ده‌یه‌وێت لانه‌یه‌كی نوێ له هه‌ندێك وڵاتی ئاسیا بدۆزێته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و وڵاتانه‌ی ئاسیا كه به‌ده‌ست گرووپه توندڕه‌وه‌كانه‌وه ده‌ناڵێنن. بۆ نموونه له فلیپین و به‌نگلادیش و مالیزیا و ئیندۆنیسیا، زیاتر له 30 رێكخراوی توندڕه‌و به‌م دواییانه رایانگه‌یاندووه سه‌ر به ریكخراوی داعشن و به‌یعه‌تیان داوه.