بارسێلۆنا له تۆماركردنی ریكۆردێكی نوێ نزیك بۆته‌وه
له یاری داهاتوو ریكۆردێكی گه‌وره چاوه‌ڕێی بارسێلۆنا ده‌كات
هانده‌رانی یانه‌ی بارسێلۆنا به تامه‌زرۆییه‌وه چاوه‌ڕوانی یاری داهاتووی یانه‌كه‌یان له دژی لیگانیس ده‌كه‌ن، كه بڕیاره یارییه‌كه رۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو له گه‌ڕی 31ـی لالیگا له كاتژمێر 9:45 خوله‌كی شه‌و بكرێت.
یانه‌ی بارسێلۆنا له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌بێته خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ریكۆردی بێ شكست كه 38 یارییه نه‌دۆڕاوه، هه‌ڵبه‌ت له دوای ساڵی 1979ـه‌وه ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌وجۆره له لالیگا تۆمار نه‌كراوه.
یانه‌ی بارسێلۆنا به 76 خاڵ لوتكه‌ی لالیگای گرتووه و به جیاوازی 9 خاڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدی دووه‌م و 13 خاڵ له‌گه‌ڵ ریال مه‌ریدی سێیه‌م دووره.