ره‌نگه له ماوه‌ی 13 رۆژ 3 یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا ببینن
ئه‌گه‌رێكی نزیكه له ماوه‌یه‌كی نزیك 3 رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ریال و بارسا ببینن
له ئه‌گه‌ری سه‌ركه‌وتنی بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ قۆناخی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت له ماوه‌ی 13 رۆژ 3 یاری كلاسیكۆ به‌ڕێوه بچێت.
رۆژنامه‌ی سپۆرتی ئیسپانیا له راپۆرته هه‌واڵێكدا نووسیویه‌تی: ئه‌گه‌ر بارسێلۆنا و ریال مه‌درید بۆ قۆناخی پێشكۆتایی سه‌ربكه‌ون، ئه‌گه‌رێكی نزیك هه‌یه له تیروپشك رووبه‌ڕووی یه‌كترببنه‌وه.
ریال مه‌درید له قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ به 4 گۆڵ به‌رامبه‌ر تاكه گۆڵێك شكستی به یوڤێنتۆس هێنا، بارسێلۆناش به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام له رۆمای برده‌وه و هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یان بۆ قۆناخی داهاتوو بڕیوه.
بڕیاره یارییه‌كانی قۆناخی چوونی پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ له رۆژانی 24 و 25ـی ئه‌م مانگه و یاری گه‌ڕانه‌وه‌ش له 1 و 2ـی مانگی داهاتوو به‌ڕێوه بچێت.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه یاری كلاسیكۆی ئیسپانیا له لالیگا بڕیاره له یاریگه‌ی كامپ نوو له 6ـی مانگی داهاتوو بكرێت، به‌مه‌ش ئه‌گه‌رێكی نزیكه له ماوه‌ی 13 رۆژ 3 رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی كلاسیكۆ رووبدات.
رۆژنامه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه كه له وه‌رزی 2010 ـ 2011، ریال مه‌درید و بارسێلۆنا له كورترین ماوه 4 جار به‌یه‌ك گه‌یشتن (2 جار له یاری پێشكۆتایی چامپیۆنزلیگ، جارێك له لالیگا و جارێك له فایناڵی جامی شای ئیسپانیا).