كریستیانۆ و مێسی ریكۆردێكی سهیر و خراپیان تۆمار كردووه
ههشت یاریزان لهم وهرزه ئامارهكانیان له كریستیانۆ و مێسی باشتره
ئەگەرچی مێسی و رۆناڵدۆ لە لوتكەی ئاستبەرزیدان و كلیلی بردنەوەی یانەكانیان لەگیرفانی ئەماندایە، بەڵام ئەم یاریزانی دیكە ھەن، لەناو یاریگادا جوڵەی زیاتر دەكەن و لەم دوو ئەستێرەیە زیاتر لە نایاریگادا را دەكەن.
كریستیانۆ رۆناڵدۆ له ریزبهندی نۆیهمی ئەو یاریزانە دەبیندرێت كە زۆرترین مەتر رایانكردووە، مێسی ئەگەرچی دوو ساڵ لە رۆناڵدۆن بچووكترە، بەڵام ئەستێرەكەی ریال مەدرید زیاتر رای كردووە.
تۆماس مۆلەری ئەڵمانی و ھێرشبەری بایرن میونشن یەكەمین یاریزانی ئەورووپایە كە زۆرترین مەتر لەناو یاریگا رایكردووە، مۆلەر لەھەرخولەكێك 124 مەتر و ھەشتا سانتیم رایكردووە و بووەتە یەكەم یاریزانی ئەورووپا زۆرترین راكردنی لهم وهرزهدا ههبێت.
ھاری كەینی ئینگلیزی و ئەستێرەی تۆتێنھام له پلهی دووهم دێت، بهوپێیهی117 مەتر و ھەشتا سانتیم لەخولەكێك رادەكات.
ئیدینسۆن كاڤانی یاریزانی پاریس سانجێرمان له ڕووی راكردنهوه به 116مەتر لەیەك خولەك ریزبهندی سێیهمی گرتووه.
پلهی چوارهم بۆته بهشی نێیمار دا سیلڤای هێرشبهری بهرازیلی یانهی پاریس سانجێرمان كه لە ماوەی یەك خولەك112 مەتر و 20 سانتیم رادەكات،
بەڵام كریستیانۆ رۆناڵدۆ لەنۆیەمی ریزبەندی ئەو یاریزانانیە كە زۆرترین راكردنیان ھەیە، دۆن 101 مەتر و 90 سانتیم لە خولەكێك رای كردووە،
لیۆ مێسی ئەرجێنتینی كەمتر لەساڵانی رابردوو لەناو یاریگا رادەكات و لەماوەی خولەكێك 89 مەتر و شەست سانتیم رادەكات.